بەها مێژوویی و رۆژانەییەکانی ئامارگی لە مۆزەخانەی ناوەندی هامبورگ
«ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه ژێرپرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین که تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه به گریمانه.»
«ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه ژێرپرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین که تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه به گریمانه.»
«ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌سازییه‌کانی سه‌نته‌رگه‌رایی ئه‌ورووپی بخه‌ینه‌وه ژێرپرسیار و مۆزه‌خانه‌ش وه‌کو شوێن وێنا بکه‌ین که تێیدا گۆڕانکاریی کۆمه‌ڵایه‌تی سەرلەنوێ ده‌کاته‌وه به گریمانه.» ئه‌مه ناوه‌رۆکی کۆنسێپتی ئه‌م پێشانگه‌یه‌یه که به‌رهه‌می سێ ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یه.
ئامانجی سه‌ره‌کی پێشانگه‌که ئه‌وه‌یه که پۆلێنه یه‌کڕه‌هه‌ندییه شوێنەوارەکانی وه‌ک: نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان یاخود سه‌رده‌مییه‌کان هه‌مدیس هه‌ڵبسه‌نگێنێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا له گۆشه‌نیگای ئه‌لته‌رناتیڤی دیكه‌ی وه‌ک ئۆبژێکته فرهکولتووریهکانهوه کۆمه‌ڵگه‌کان سەرلەنوێ وێنا بکاته‌وه و چیرۆکه‌کانیان بگێڕێته‌وه. ئه‌و فۆرمانه‌ی که له‌م پێشانگه‌یه‌دا پیشاندراون، به‌رهه‌می شارستانه‌تییه فره کولتوورییه‌کانن که هه‌میشه له کۆنتێکسته گلۆباڵه‌کاندا وێناکردن و لێکدانه‌وه‌ی نوێیان بۆ ده‌کرێت و به شێوازی نوێ خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت. چونکه جموجۆڵی به‌رده‌وامی مرۆڤ و کاڵا ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو یان زۆرداریش بێت، به هه‌مان شێوه‌ی هه‌موو چینه‌کانی دیكه‌ی کۆمه‌ڵگه کار ده‌کاته سه‌ر کو‌لتوور، هونه‌ر و فۆرمی هه‌موو کاڵاکانی ژیانی ڕۆژانه‌مان. پێشانگه‌که له ۱٥ به‌ش پێکهاتووه، هه‌ر به‌شێک به سه‌ربه‌خۆیی لێکۆڵینه‌وه‌ی له بوارێک كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زووی به‌شداربووانی گرووپه‌که‌یه. پڕۆسه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش بۆ خۆی بۆتە کۆنسێپتی ئه‌و به‌شه که له‌گه‌ڵ پارچهبینراوهکانی مۆزه‌خانه‌که، فۆرمی خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ مۆزه‌خانه‌که ده‌کات.
یه‌کێک له به‌شه سه‌رنجڕاکێشه‌کانی پێشانگه‌كه پانێڵێک بوو که له لایه‌ن تیمی «جیهانی گەرۆک» که نوێنه‌رایه‌تی گرووپه‌کانی رۆژبین له هامبورگ، ڕێکخراوی ژنانی ئازاد له ڕۆژئاوا و سه‌نته‌ری ژنۆلۆژی له بروکسل - به‌لجیكا ئاماده‌کرابوو. له‌م پانێڵه‌دا له گۆشه‌نیگای تیۆره‌کانی ژنۆلۆژییه‌وه پرسیارگه‌لێکی زۆری ڕه‌خنه‌یی-زانستی و ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ کایه زانستی، مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان خرانه به‌ر باس و گفتوگۆکردن. هه‌روه‌ها به چاوێکی ڕه‌خنه‌یی له که‌موکوڕییه‌کانی چه‌ندین کایه‌ی جێنده‌ر، لێکۆڵینه‌وه پۆستکۆلۆنیاڵهکان و که‌موکوڕی به‌خۆداچوونه‌وه و خۆخستنه ژێرپرسیاری زۆرینه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان له‌م بوارانه‌دا خرانه به‌ر باس.
ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری ئه‌م به‌شه، ناویان پرۆژه‌ی «ئامارگی»یه. ئامارگێ (پێشانگای ئامارگی) کە بە زمانی سۆمەری واتە ئازادی و بە واتای گەڕانەوە بۆ دایک دێت. لێرەدا مەبەستی گەڕانەوەیە بۆ کۆمەڵگەی دایکانەی میزۆپۆتامیای سه‌روو کە بە دەستێوەردانی زهنیەتی باوکسالاری و پلەداری، داگیر و به‌کۆیلە کرا.
باس لە بەها دێرین، مێژوویی و هونەکەییەکانی جوگرافیای «تل خه‌له‌ف» و ئێستای رۆژئاوای کوردستان دەکات. تایبه‌ته به لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چیرۆکی ڕۆژئاوای کوردستان و بارۆدۆخی ئێستایان له‌گه‌ڵ ویستی کۆلۆنیاڵی ئه‌ڵمانیادا. یه‌کسانی زایه‌ندی و کۆلێکتیڤی یه‌که کولتوورییهجیاوازهکان له لایه‌ک و ڕاڤه‌کردن و مه‌دلولی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانی وه‌ک «تل خه‌له‌ف» و «عه‌ین دارا» له لایه‌کی دیكه، بناغه‌ی گوتاره کۆمه‌ڵایه‌تی و جێندهرناسییهکانی ئه‌م گرووپه‌یه که له ڕوانگه‌یه‌کی مێژوویی شارستانه‌تییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی به گوزه‌رانی ئه‌مڕۆی کوردانی ڕۆژئاوا و سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕاڤه ده‌کات و له‌نێو چه‌قی مۆزه‌خانه‌یه‌کی ئه‌ڵمانیدا خۆی نمایش ده‌کات. به جۆرێك که ته‌نها ئۆبجێکته‌کان تێیدا ئاماده‌ن نه‌ک کۆنسێپتی پێشانگه‌ی ناو مۆزه‌خانه‌که به گشتی. به‌واتایه‌کی دیكه، بریتییه له پێدانه‌وه‌ی کۆنسێپته ڕاسته‌قینه‌کان به‌و ئۆبجێکتانه‌ی که له ژێر ناو و ناونیشانی دیكه‌دا له مۆزه‌خانه‌کاندا ده‌بینرێن.
له‌نێو چه‌قی پێشانگه‌ی ئامارگی-دا په‌یکه‌ری خواوه‌ندی دایک دانراوه که بریتییه له په‌یکه‌ری ژنێکی دانیشتوو. له زمانی ژنانه‌وه چیرۆکی ژنانی باکووری سووریا ده‌گێڕێته‌وه، چیرۆکێک که نه‌نووسراوه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌ژی و هه‌تا خه‌باتی ژنانی ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌و هه‌رێمانه‌دا به زیندوویی ماوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموکراتیی باکووری سووریا - ڕۆژاڤا، ژنانی ئه‌و هه‌رێمه هه‌نگاو به هه‌نگاو خه‌بات بۆ مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مێژووی خۆیان، باوه‌ڕبه‌خۆبوون و ئازادیی خۆیان به‌ده‌ستدێنن.
په‌یکه‌ره‌که کۆپی په‌یکه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌یه که له‌لایه‌ن شوێنه‌وارناس «ماکس ڤۆن ئۆپهنهایم»-ه‌وه هه‌ڵکه‌ندراوه و له جه‌نگی جیهانی دووه‌میشدا زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه، ده‌کرێت وه‌ک شاهیدێکیش بۆ چیرۆکی هونه‌ری فه‌رهودی ده‌وڵه‌ته خۆرئاواییهکۆلۆنیاڵهکان ته‌ماشابکرێت.
گرووپی جیهانی گەرۆک - Mobile Welten، داوا له به‌شداربووان ده‌کات که پرسیار و خواسته تایبه‌تییه که‌سییه‌کانیان بخه‌نه‌ڕوو و ڕاڤه‌ی بکه‌ن. له لایه‌ک ئۆبجێکتیڤی و هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تی که مه‌رجه‌کانی هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستین، ده‌بێت به هه‌ند وه‌ربگیرێن و له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ژموونی ئیمپریالیستی و کۆلۆنیالیزم ده‌بنه‌وه به بنه‌ما ڕه‌خنه‌ییه‌کانی هه‌ر گفتوگۆیه‌ک. مۆزه‌خانه‌ش وه‌ک شوێن و وه‌ک ده‌زگه‌یه‌کی دووباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بیرۆکه، پێویسته بخرێته ژێر ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن. له لایه‌نه‌که‌ی دیكه‌وه کۆنسێپته‌که‌ش هه‌ڵگری په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامی چیرۆکه‌کانه که سهردیاتی ناکۆتا له‌خۆده‌گرن و بینه‌ر تووشی سه‌رسوڕمان ده‌کات. واده‌کات که مرۆڤ متمانه به تێڕوانینه که‌سییه‌کانی خۆیشی بکات.
له ئۆبجێکتهکاندا هه‌موو پێکداچوونه گلۆباڵه‌کان خۆیان ده‌رده‌خه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌گی بۆ گۆڕانکاری ماتریاڵه‌کان، بارودۆخیان هه‌روه‌ها پاوانخوازی و کاریگه‌رییه‌کانیشی ده‌بینرێن. ئامانجی پێشانگه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که مۆزه‌خانه وه‌ک ناوچه‌یه‌کی له‌بار بۆ گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان هه‌ژماربکرێت. ئه‌مه‌ش به ڕوونی له پرۆژه‌ی ئامارگی-دا خۆی ده‌رده‌خات که بینه‌ر به ساده‌یی به‌ر ئه‌لته‌رناتیڤه ڕیاڵهکان ده‌که‌ون و بیرۆکه‌ی تایبه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئه‌م پێشانگه‌یه له لایه‌ن گرووپی ئاماده‌کار؛ سۆفیا پرینس و ڕۆگه‌ر م. بورگهل، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌که سابینه شولز و هه‌روه‌ها کارستن برۆسدا سیناتۆری كولتوور له هه‌رێمی هامبورگ-ه‌وه ئاماده‌کرا. پرۆژەکە له ١٢ی نیسان\٢٣ی خاكه‌لێوه کرایەوە و تا ۱٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ پێشوازی له میوانه‌کانی ده‌کات. بەشی ئامارگی بە ڕێنمایی زانستی و ئاکادیمیانەی زانستی ژنۆلۆژی بەرێوەدەبرێت و دیدی ئارکۆلۆژییانەی کلاسیک لە مۆزەخانەکاندا دەخاتەڕوو.
له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند پانێڵێکیش ئاماده ده‌کرێن، هه‌روه‌ها پێشوازی و ڕێبه‌ری پێشانگه‌که‌ش له لایه‌ن پسپۆڕانی ژنه‌وه ئاماده ده‌کرێت.
- ڕۆژی ۱٤ی حوزه‌یران کاتژمێر ١٨:٠٠پانێلی «میراتی کولتووری ڕۆژاڤا» بۆ ئارکۆلۆژ و ئەندامی ئه‌کادیمیای ژنۆلۆژی گۆنول کایا ساز ده‌كرێت.
- ڕۆژی ٦ی ئهیلوول، كاتژمێر ١٨:٠٠ پانێڵی «ژنۆلۆژی - زانستیی ژن، جڤاك و ژیان» بۆ هاسکار کرمزگول، ئەندامی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئەورووپا ساز ده‌كرێت.
s.m