خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵی فیلمی كۆبانێ دابه‌ش كران

خه‌ڵاته‌كانی «فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كۆبانێ» كه‌ ساڵی یه‌كه‌مه‌ له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ساز بكرێت، دابه‌ش كران.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كۆبانێ ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ ٥٨هه‌مین ساڵیادی «كۆمه‌ڵكوژیی سینه‌ما عاموودێ» به‌ڕێوه‌چوو. نزیكه‌ی ٤٠ فیلمی درێژ، كورته‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن، به‌ڵگه‌فیلم و كورته‌به‌ڵگه‌فیلمی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و وه‌ڵاتانی جیاجیا به‌شدار بوون.

فێستیڤاڵه‌كه‌ ڕۆژی ١٣ی تشرینی دووه‌م\٢٢ی گه‌ڵاڕێزان ده‌ستی پێكرد و ٧ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو. ٨٠ فیلمی كۆبانێ، عاموودێ، قامیشلۆ، دێرك، سه‌رێكانی، شه‌هبا، كه‌مپه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، مه‌خموور و شه‌نگال پیشاندران. ناوه‌ڕۆكی زۆرینه‌ی فیلمه‌كان ژن و به‌رخۆدان بوو، هه‌روه‌ها دیمه‌نه‌ تایبه‌ته‌كانی عه‌فرینیش پیشان دران.

فێستیڤاڵی فیلمی كۆبانێ بۆ جاری یه‌كه‌مه‌ له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ساز بكرێت. له‌نێو لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی باشترین فیلمه‌كان ده‌رهێنه‌ران كاترین ئۆلافسدۆتیر، لیۆناردۆ هایبلووم، بێریڤان خالید، ڕه‌شید بۆكسیم، مالێمه‌ ساولۆی، ژاڤیه‌ر كۆرسویار و چه‌ندین به‌رهه‌مهێنه‌ر و موزیكژه‌ن هه‌بوون. بڕیاربوو چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری دیكه‌ش به‌شدار بن، به‌ڵام له‌ ده‌روازه‌ی سنووری سێمالكا رێگرییان لێكرا ده‌ربازی ڕۆژاڤا ببن.

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا له‌ ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ فیلمه‌كان بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ نێردران و چه‌ندین ده‌رهێنه‌ر و ئه‌ندامی لیژنه‌ په‌یامی ڤیدیۆیی یان نووسراویان بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌ نارد. 

خه‌ڵاته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌ش كران:

- باشترین كورته‌فیلمی كورمانجی: Breathîng له‌ ده‌رهێنانی فه‌رشید ئه‌یووبی نه‌ژاد «ئێران»

- باشترین كورته‌فیلمی ئه‌نیمه‌یشن: A Gong له‌ ده‌رهێنانی زۆزۆ یه‌ن، تێنا گالۆڤیج و مارینه‌ ڤارگوی «فه‌ڕه‌نسا»

-  باشترین كورته‌فیلمی ژن: Asia له‌ ده‌رهێنانی یه‌ن-شین لیو، ئێلیس كا-ین شان «فاس»

- باشترین ده‌رهێنه‌ری ژن: ئاگوا مۆله‌ و مالیكه‌ زائیری «پرتوگال»

- باشترین به‌ڵگه‌فیلم: دوور (Distant) له‌ ده‌رهێنانی له‌یلا تۆپراك «توركیا»

خه‌ڵاتی تایبه‌تی گه‌ل: «بیر» له‌ ده‌رهێنانی ڤه‌یسی ئالتای «باكووری كوردستان»

- باشترین به‌ڵگه‌فیلمی ماوه‌درێژ: «بێده‌نگی كه‌سانی دیكه»‌ له‌ ده‌رهێنانی ئالموده‌نا كاراكه‌جۆ و ڕۆبه‌رت باهار «ئیسپانیا»

- خه‌ڵاتی تایبه‌تی لیژنه‌: كۆمینی فیلمی عه‌فرین

s.m