له فێستیڤاڵه‌كه‌دا كه ٣٨٥ فیلم له چه‌ندین وه‌ڵاته‌وه به‌شداربووبوون، نمایش كران. ١٩ فیلم بۆ «خه‌ڵاتی ورچی زێڕین» كه‌وتنه پێشبڕكێ.
٤٠ هه‌زار هه‌واداری سینه‌ما سه‌ردانی فێستیڤاڵه‌كه‌یان كردووه و ٢٥٠ ته‌ماشاكار توانیویانه ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ سه‌یری ٣٨٥ فیلم بكه‌ن.
خه‌ڵاته‌كانی فێستیڤاڵ دوێنێ به مه‌ڕاسیمێك دابه‌ش كران. مه‌ڕاسیمه‌كه له «به‌رلینه-ئاله پلاتز» به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی زۆری سینه‌ماكاران ئاماده‌بوون. له سه‌ره‌تادا «خه‌ڵاتی ورچی زێڕین» و زۆر خه‌ڵاتی دیكه به ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ره‌كان به‌خشرا.
لیستی براوەكانی خەڵاتی «ورچی زێڕین» و «ورچی زیو» له ٦٨-همین فێستیڤاڵی به‌رلین-ئاله:
- خه‌ڵاتی باشترین فیلم (ورچی زێڕین): فیلمی «Touch me not» له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ڕۆمانیا ئادینا پینتیلی
- خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی لیژنه (ورچی زیو): بۆ «Malgorzata Szumowska» له فیلمی «Twarz» - پۆڵندا
- باشترین دەرهێنەر (ورچی زیو): بۆ «Wes Anderson» له فیلمی «Isle of Dogs» - ئه‌مه‌ریكا
- باشترین ئەکتەری ژن (ورچی زیو): بۆ «Ana Brun» له فیلمی «Las Herederas» - پاراگوای
- باشترین ئەکتەری پیاو (ورچی زیو): بۆ «Anthony Bajon» له فیلمی «La priere» - فه‌ڕه‌نسا
- باشترین سیناریۆ (ورچی زیو): بۆ فیلمی «Muze» له نووسینی «Manuel Alcalá و Alonso Ruizpalacios» - مه‌كسیك
- خەڵاتی ئالفرێد باوه‌ر (ورچی زیو): بۆ «Marcelo Martinessi» له فیلمی «Las herederas» - پاراگوای
- خەڵاتی کاری هونەری (ورچی زیو): بۆ «Elena Okopnaya» له فیلمی «Dovlatov» - ڕووسیا
- خەڵاتی باشترین کورتەفیلم (ورچی زیو): بۆ کورتەفیلمی «The Men Behind the Wall» له ده‌رهێنانی «Ines Moldavsky» - ئیسرائیل
s.m