فیلمی Les Filles du Soleil (كچانی خۆر) له ٢٤هه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی جنێڤ نمایش كرا. فیلمه‌كه باسی به‌رخۆدانی ژنانی كورد له شه‌نگال و ڕۆژاڤا ده‌كات دژ به چه‌ته‌كانی داعش. ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه ئێڤا هوسۆن-ی فه‌ڕه‌نسییه.
فێستیڤاڵه‌كه ڕۆژی ٢ی تشرینی دووه‌م\١٢ی گه‌ڵاڕێزان ده‌ستی پێكرد و فیلمی كچانی خۆر له سینه‌مای ئێمپیر نمایش كرا و له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێ كرا. دوای ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه كۆتایی هات، درووشمی «ژن - ژیان - ئازادی» به‌رز كرایه‌وه.
«ویستم به‌رخۆدان ڕابگه‌یه‌نم»
ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچانی خۆر ئێڤا هوسۆن دوای نمایشكرانی فیلمه‌كه بۆ بینه‌ران قسه‌ی كرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاماده‌بوانی دایه‌وه. هوسۆن گوتی، ئه‌م فیلمه‌م بۆ ئه‌وه دروست كرد تا به‌رخۆدانی ژنانی كورد به جیهان ڕابگه‌یه‌نم. به‌شداریی ژنانی كورد بۆ تێكۆشین زۆر گرینگه.
«نیشانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ژنانی كورد و ئۆجالانه»
هوسۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، فیلمه‌كه باسی دۆزی كورد ناكات، به‌ڵام باسی تێكۆشینی ژنانی كورد ده‌كات. گوتی: «درووشمی ژن، ژیان، ئازادی كه بووه‌ته نیشانه‌ی ژنانی كورد نه‌ك ته‌نیا سمبولی ژنانی كورده، به‌ڵكو نیشانه‌ی تێكۆشینی هاوبه‌ش و ئازادیی ژنانی جیهانیشه. درووشمه‌كه له هه‌مان كاتدا سمبولی فه‌لسه‌فه‌ی ئۆجالان و یه‌په‌ژه‌یه كه ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك بونیاد بنێن.»
هوسۆن له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی له‌وه كرد كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی دروستكردنی فیلمه‌كه گێڕانه‌وه‌ی ڕاستییه‌كانه.
s.m