دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە کەرکووک بەڕێوەچوو

لە شاری کەرکووکی باشووری کوردستان دووەمین فێستیڤاڵی رۆشنبیری و هونەری بە بەشداری ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی هەموو پێکهاتەکانی شارەکە ساز كرا و خەڵات بەسەر چەند هونەرمەندێکدا دابەش كرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (١٦ کانوونی دووەم\٢٦ی به‌فرانبار) دووەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و هونەری لە هۆڵی چالاکیی قوتابخانەکان له‌ شاری كه‌ركووك به‌ڕێوه‌چوو. فێستیڤاڵه‌كه‌ بە کردنەوەی پێشانگه‌یەکی وێنەیی دەستی پێكرد کە لە لایەن فێرخوازانی پەیمانگه‌ی هونەرەجوانەکانی بەغدا کێشرابوون.

لە درێژەی فێستیڤاڵه‌كه‌دا چه‌ندین چالاکیی شیعر خوێندنەوە و میوزیک و گۆرانی لە لایەن هەریەک لە شاعیر حەسام سەبعاوی، پەیمانگه‌ی هونەرەجوانەکانی کەرکووک، گرووپی مەقامی عێراقی و گرووپی موزیكی میزۆپۆتامیا پێشکەش كران.

 لە کۆتاییشدا خەڵات پێشكه‌شی هەریەکه‌ لە هونەرمەندانی شارەکە د. عەبدولکه‌ریم خەلیفە، عومەر مۆفەق، هەوار فارس، سەباح بازرگان، یوحه‌نا میرزا، نەجات شکور، محه‌مه‌د قاسم و رامی یەعقوب کرا، لە پای ئەو خزمەتە زۆرەی بە هونەریان کردوە لە شارەکە.

s.m