سوپای تورکیا شوێنەوارە مێژووییەکانی عەفرین لەناو ده‌بات

هێرشی هەمەلایەنەی سوپای تورکیای داگیركه‌ر بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و شوێنەوارە مێژووییەکانی هەرێمی عه‌فرینیش كه‌وتوونه‌ته‌ بەر پەلاماری سوپای داگیرکەر.

حه‌مید ناسر، هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ مێژووییه‌كانی عەفرین ڕایگەیاند؛ هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان، پاكتاوی كولتوورییه‌.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە سوپای تورکیا به‌ زانابوون شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كانی كردۆته‌ ئامانج. به‌و شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر مێژوو، ناسنامه‌ و كولتووری عه‌فرین.

ناسر ڕاشیگەیاند؛ ده‌وڵه‌تی توركیا تاوانی مرۆیی ده‌كات. مێژووی ئێمه‌ كاول و تاڵان ده‌كات. مێژووی ٣ هه‌زار ساڵه‌ له‌ناوده‌بات. له‌ ٢٧ی كانوونی دووه‌م\٦ی به‌رفرانبار-ه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك هێرش له‌ دژی شوێنه‌واره‌كان ئه‌نجام ده‌درێن.

هاوسەرۆکی ده‌سته‌ی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ مێژووییه‌كانی عەفرین، داوای له‌ ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد خاوه‌نداری له‌ گه‌لی عه‌فرین و شوێنه‌واره‌ دێرینه‌كان بكه‌ن.

«ئامانجی سه‌ره‌كییان ئه‌وه‌یه‌ كوردان نه‌هێڵن، ده‌یانه‌وێ مێژوو له‌ناوببه‌ن. ئێمه‌ ده‌بینین كه‌ له‌ باشووری كوردستانیش شوێنه‌ مێژووییه‌كان له‌ناوده‌برێن. ئه‌وه‌ی له‌ باشووری كوردستان كراوه‌، ده‌یانه‌وێ له‌ عه‌فرینیش بیكه‌ن. ئه‌وان له‌ناوبردنی كوردان ده‌كه‌نه‌ ئامانجی خۆیان. ئاكه‌په‌ ئه‌وه‌ی له‌ باكووری كوردستان كردوویه‌تی، ده‌یه‌وێ له‌ عه‌فرین دووباره‌ی بكاته‌وه‌. حه‌سكیف-یشیان كردۆته‌ ئامانج. به‌ڵام ئێمه‌ به‌ مێژوو، كولتوور و هزری خۆمان له‌ دژی داگیركاری ده‌وه‌ستینه‌وه‌. نه‌ ده‌توانن عه‌فرین له‌ناوبه‌رن، نه‌ ده‌شتوانن مێژوومان له‌ناوبه‌رن.»

 

ش. م