فیلمی «١٤ی ته‌مووز» له‌سه‌ر یوتووب بڵاوكرایه‌وه‌

فیلمی «١٤ی ته‌مووز» كه‌ باس له‌ به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌مووزی زیندانی ئامه‌د ده‌كات، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای «میر فیلم» له‌سه‌ر یوتووب بڵاوكرایه‌وه‌.

فیلمی «١٤ی ته‌مووز» كه‌ باس له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانی ژماره‌ ٥ی ئامه‌د ده‌كات و چیرۆكی به‌رخۆدانی زیندانییان ده‌گێڕێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی «DVD - دی ڤی دی» بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ زۆر سینه‌مای كوردستان و جیهان نمایش كرا، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای «میر فیلم» له‌سه‌ر یوتووب-یش بڵاوكرایه‌وه‌.

به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فیلمه‌ ٣ ساڵی خایاندووه‌ و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رفره‌وانه‌ ده‌رباره‌ی به‌رخۆدانی زیندانی ئامه‌د. له‌ مه‌زڵووم دۆغانه‌وه‌ بگره‌ تا ئه‌شكه‌نجه‌كار ئه‌سات ئۆكتای، ڕووداوه‌كانی ساڵانی هه‌شتاكانی زیندانی ئامه‌د ده‌گێڕێته‌وه‌.

له‌ زیندانی ژماره‌ ٥ی ئامه‌د، ساڵی ١٩٨٢ چه‌ندین شۆڕشگێڕی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان زیندانی كرابوون و ڕووبه‌ڕووی تووندترین ئه‌شكه‌نجه‌ بووبوونه‌وه‌. به‌رخۆدانی گه‌وره‌ی زیندان كه‌ یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه‌ و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی مه‌زڵووم دۆغان ده‌ستی پێكردبوو، بوو به‌ مانگرتنی بێسنووری چه‌ند شۆڕشگێڕێك و تا شه‌هیدبوونیان به‌رده‌وام بوو.

ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م لینكه‌وه‌، سه‌یری فیلمه‌كه‌ بكه‌ن له‌ یوتووب:

https://www.youtube.com/watch?v=OW1guJNuTZI&feature=youtu.be

s.m