له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی یڵماز گونه‌یدا، دیداری سلێمانی بۆ فیلم به‌ڕێوه‌ده‌چێت

له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سینه‌ماكاری كورد یڵماز گونه‌ی، دیداری سلێمانی بۆ فیلم ساز ده‌كرێت.

له‌ شاری سلێمانیی باشووری كوردستان له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی سینه‌ماكاری كورد یڵماز گونه‌ی دیداری سلێمانی بۆ فیلم ساز ده‌كرێت. دیداره‌كه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگه‌ی میدیایی كوردسات ڕێكخراوه‌، دوێنێ ١٠ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨\١٩ی خه‌رمانان له‌ هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له‌ شاری سلێمانی ده‌ستی پێكرد و بڕیاره‌ ٥ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت.

له‌ دیداری سلێمانی بۆ فیلم ژماره‌یه‌كی زۆری سینه‌ماكار، ده‌رهێنه‌ر، ئه‌كته‌ر و هونه‌ردۆستان به‌شدارن و دوێنێش له‌ دوای پێشكه‌شكردنی چه‌ند وتارێك خه‌ڵات پێشكه‌شی ئه‌و كه‌سانه‌ كرا كه‌ خزمه‌تی سینه‌مای كوردیان كردووه‌. دواتریش فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی ده‌رباره‌ی یڵماز گونه‌ی نمایش كرا كه‌ له‌ لایه‌ن حوسێن تاباك ئاماده‌ كراوه‌.

s.m