له سلێمان جه‌ژنى سپه‌ندار مهزدی زەردەشتی پیرۆز کرا
ئەم ئێوارە، له شارى سلێمانی بەکۆبوونەوە و ئاهەگێران جه‌ژنی ژنانی زه‌رده‌شتی "سپه‌ندار مه‌زد" بپیرۆز کرا.
ئەم ئێوارە، له شارى سلێمانی بەکۆبوونەوە و ئاهەگێران جه‌ژنی ژنانی زه‌رده‌شتی "سپه‌ندار مه‌زد" بپیرۆز کرا.
سەر لە ئێوارەی ئه‌مڕۆ، له هۆڵی ته‌وار له شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە زردەشتیەکان و نوێنەرانی ئاین و ئاینزاکان و پار و رێکخراو وکەسایەتیەکانی شار و دەورەبەری، بە ڕێوڕەسمێکی جەماوەری جه‌ژنی "سپه‌ندار مه‌زد"، که لە ئاینی زەردەشتی دا وەک جه‌ژنى ژنانى لێی دەڕوانرێت، بەڕێوەبرا.
ڕێوڕەسمەکە، لە لایه‌ن ڕێکخراوی یه‌سنا بۆ گه‌شه‌پێدانی فه‌لسه‌فه‌ی زه‌رده‌شتی ڕێکخرابوو، وەک بەرپرسانی ڕێکخراوەکە ئاماژەیان پێداوە، مه‌به‌ست لە رێوڕەسمەکە گرنگیدانە ژنانی زه‌رده‌شتی و ئاشناکردنی ئەن نەریتە بەوان و بە کۆمەڵگەی باشوری کوردستان.
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌که به سرودی تایبه‌تی زهدهشتییهکان ده‌ستیپێکرد و پاشان په‌یامی ڕێکخراوی یه‌سنا له لایه‌ن ئاوات حیسامه‌دین، ئه‌ندامى ڕێکخراوه‌که خوێندرایه‌وه، کە تێیدا هاتبوو:" ئه‌م جەژنە له دێر زمانه‌وه له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا باوبوو و پیرۆز کراوە و تێیدا ڕێز له ژنان و کچانی زه‌رده‌شتی نراوە و هەر ئەوەش بووە وای کردوە ژن پێگە و جێگەی بەهێز و ڕێزداری لە نێو کۆمەڵگە هەبێت و ببێتە سه‌ردار و پاشا و جه‌نگاوه‌ر"
پاشان، لە لایەن رێکخەرانی جەژنەکەوە، خەڵات بە چەندین کەسایەتی و دام و دەزگای جیا بەخشرا.
هـ.هـ