له‌ فێستیڤاڵی كان فیلمێك ده‌رباره‌ی ژنه‌شه‌ڕڤانانی كورد نمایش ده‌كرێت

به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان ئاشكرا بوو. له‌نێو ١٨ فیلمدا كه‌ بڕیاره‌ پێشبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی «خورمای زێڕین» بكه‌ن، فیلمێك هه‌یه‌ كه‌ باس له‌ تێكۆشانی ژنانی كورد ده‌كات له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان ئاشكرا بوو. له‌نێو ١٨ فیلمدا كه‌ بڕیاره‌ كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی «خورمای زێڕین» بكه‌ن، فیلمێك هه‌یه‌ كه‌ باس له‌ تێكۆشانی ژنانی كورد ده‌كات له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش.

فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی كان كه‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین و ناودارترین فێستیڤاڵه‌كانی جیهانه‌ له‌ بواری سینه‌ما، ئه‌م ساڵ بۆ جاری حه‌فتاویه‌كه‌مین ساز ده‌كرێت. به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ لایه‌ن تێری فرێمۆ سه‌رۆكی فێستیڤاڵی كان له‌ پاریس ڕاگه‌یه‌نرا.

له‌ فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا به‌گشتی ١٨ فیلم كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی «خورمای زێڕین» ده‌كه‌ن و یه‌كه‌مین فیلمیش كه‌ نمایش ده‌كرێت فیلمی «Everyboody Knows»ی ده‌رهێنه‌ری ئێرانی «ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی»یه‌. 

له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا فیلمی «Girs of the Sun - كچانی ڕۆژ» نمایش ده‌كرێت كه‌ باس له تێكۆشانی‌ ژنانی كورد ده‌كات له‌ شه‌ڕی داعش. فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئێڤا هوسۆن-ی فه‌ڕه‌نسییه‌.

به‌رخۆدانی كچانی ڕۆژ له‌ دژی داعش

به‌رخۆدان و تێكۆشانی ژنانی كورد له‌ دژی داعش، له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ده‌نگی دایه‌وه‌. ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی ئێڤا هوسۆن-یش تێكۆشانی ژنانی كورد له‌ دژی ئه‌و داعشه‌ی كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی كرده‌ گۆمی خوێن، ده‌باته‌ نێو سینه‌مای جیهان.

فیلمی «كچانی ڕۆژ» له‌ ساڵی ٢٠١٧ تۆمار كراوه‌. باس له‌ شارێكی كوردستان به‌ ناوی گۆردیه‌ن (له‌ ویكیپێدیا ناوی چیاوی جوودییه‌) ده‌كات كه‌ له‌ لایه‌ن داعش داگیر ده‌كرێت. فیلمه‌كه‌ چیرۆكی به‌رخۆدانی گرووپێكی ژنه‌شه‌ڕڤانان له‌ دژی ئه‌و داگیركارییه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌. ژنێكی شه‌ڕڤان به‌ ناوی به‌هار له‌ كاتی داگیركردنی شاره‌كه‌ به‌ دیل ده‌گیرێت و دوای ڕزگاربوونی ده‌بێته‌ ڕێبه‌ری گرووپه‌كه‌. له‌ فیلمه‌كه‌دا ئازادی، به‌رخۆدان و قاره‌مانه‌تی ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه‌.

فیلمی «كچانی ڕۆژ» به‌ زمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسی، كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌ و به‌ چاوی په‌یامنێرێكی فه‌ڕه‌نسی ڕووداوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ شایه‌تحاڵی ڕۆژانی به‌ر له‌ داگیركردنی ئه‌و شاره‌ی كوردستانه‌. ئه‌كته‌ره‌ ناوداره‌كانی وه‌ك گولشیفته‌ فاراهانی، ئێمانوێله‌ر بێركۆت و زوبه‌یده‌ بولوت ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ فیلمه‌كه‌دا ده‌گێڕن.

ئه‌و فیلمانه‌ی پێشبڕكێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی «خورمای زێڕین»:

1-Todos lo Saben (Everybody Knows) – Asghar Farhadî

2-En Guerre (At War) – Stêphane Brizê

3-Dogman – Matteo Garrone

4-Le livre d’image – Jean-Luc Godard

5-Netemo Sametemo (Asako I & II) – Ryusuke Hamaguchi

6-Plaire Aimer et Courir Vite (Sorry Angel) – Christophe Honorê

7-Girls of the Sun – Eva Husson

8-Ash is Purest White – Jia Zhang-Ke

9-Shoplifters – Kore-Eda Hirokazu

10-Capharnaum (Capernaum) – Nadine Labaki

11-Buh-Ning (Burning) -Lee Chang-Dong

12-BlacKkKlansman – Spike Lee

13-Under the Silver Lake – David Robert Mitchell

14-Three Faces – Jafar Panahi

15-Zimna Wojna (Cold War) – Pawel Pawlikowski

16-Lazzaro Felice – Alice Rohrwacher

17-Yomeddine – A.B Shawky

18-Leto (L’Ete) – Kirill Serebrennikov

 

s.m