میری باڵه‌بانی كوردی عه‌گیدێ جمۆ كۆچی دوایی كرد

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد عه‌گیدێ جمۆ له‌ ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵاندا له‌ شاری ئه‌ریڤان-ی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد.

عه‌گیدێ جمۆ كه‌ به‌ میری باڵه‌بانی كوردی ناسراوه‌، له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوچه‌ی قه‌لقه‌لی سه‌ر به‌ شاری وان-ی باكووری كوردستانه‌ كه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ئه‌رمه‌نستان. ناوبراو ساڵی ١٩٣٢ له‌ گوندی ئه‌رده‌شه‌ر-ی ئه‌رمه‌نستان له‌دایكبووه‌. له‌ ته‌مه‌نی ٨ ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و به‌هۆی قاڵبوونه‌وه‌ی له‌ ئامێری باڵه‌باندا، به‌ میری باڵه‌بانی كوردی ناسراوه‌.

هونه‌رمه‌ندی كورد عه‌گیدێ جمۆ ئه‌مڕۆ له‌ ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵاندا له‌ شاری ئه‌ریڤان-ی پایته‌ختی ئه‌رمه‌نستان كۆچی دوایی كرد.

s.m