نووسه‌ری كوردی ئه‌رمه‌نستان «ئهمهریكێ سه‌ردار» كۆچی دوایی كرد
نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كوردی ئه‌رمه‌نستان ئهمهریكێ سه‌ردار كۆچی دوایی كرد.
نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌وان و سه‌رۆكی ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كوردی ئه‌رمه‌نستان ئهمهریكێ سه‌ردار كۆچی دوایی كرد.
ئهمهریكێ سه‌ردار، ڕۆژی ١٩ی شوبات\٣٠ی ڕێبه‌ندان له ته‌مه‌نی ٨٣ ساڵیدا له شاری كاركۆڤ-ی ئۆكراینا كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ماوه‌ی ٤٠ ساڵ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی «ڕیا تازه» ڕه‌نجی كێشاوه و ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له خزمه‌تكردنی زمان و وێژه‌ی كوردی.
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئهمهریكێ سه‌ردار، ڕێكخراوه كوردییه‌كانی ئه‌رمه‌نستان چه‌ندین به‌یاننامه‌ی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشییان بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كاندا، ڕێكخراوه‌كانی كوردانی ئه‌رمه‌نستان خه‌مگینی خۆیان ده‌رده‌بڕن بۆ كۆچی دوایی ڕۆشنبیر و نووسه‌ری كورد ئهمهریكێ سه‌ردار.
ش. م