هونەرمەندانی کەرکووک داوا دەکەن بایەخی زیاتر بەهونەربدرێت
هونەرمەندانی کەرکووک داواکارن لەم دۆخە ئاڵۆزە سیاسیەی کەرکووک بایەخی زیاتر بە هونەر بدرێت لە شارەکە ، هەروەها هاووڵاتیانیش زۆرتر گرینگی بەهونەر بدەن.
هونەرمەندانی کەرکووک داواکارن لەم دۆخە ئاڵۆزە سیاسیەی کەرکووک بایەخی زیاتر بە هونەر بدرێت لە شارەکە ، هەروەها هاووڵاتیانیش زۆرتر گرینگی بەهونەر بدەن.
هونەرمەندان ئاماژە بەوەش دەکەن بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانیان و ئاشت کردنەوەی خەڵکی بە هونەر تەنیا وەزارەتی رۆشنبیری هەرێمی کوردستان هاوکاریان دەکات بەڵام لە ئاستی پێویست نیە .
سیروان عوسمان بەڕێوبەری ڕۆشنبیری کەرکووک بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد وتی،:"لە نێو ئەم جەنجاڵیە سیاسیەی کەرکووک ڕۆشنبیری وهونەر پیوێستە گرنگی پێ بدرێت چونکە وادەکات خەڵکەکە باری دەروونی بەرەو باشتر بڕوات هەرچاڵاکیەک لە شاری کەرکووک ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی بواری رۆشنبیریە لە شارەکە ،پێویستە گرنگی زیاتر بە هونەر و ڕۆشنبیری بدرێت بۆ رزگاربوون لەم جەنجاڵی و ئاڵۆزییە سیاسیەی شارەکەی پێدا تێپەڕ دەبێت".
ڕاشیگەیاند:"بەشێوەیەکی گشتی ساڵانە هاوکاری دارایی دەکرێین لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری کوردستان چونکە سەنتەرەکەمان سەر بەوانە بەڵام هاوکاریەکان لە ئاستی پێویستدا نیە ،بەداخەوە لە لایەن وەزارەتی رۆشنبیری عێراقەوە هیچ هاوکاریەک ناکرێین".
هەوار فارس شانۆکارێکی شاری کەرکووکە بە ئاژانسی فورات وتی:"گرنگیدانی هاوڵاتیان و هونەرمەندان بە هونەر لە ئاستێکی باشدایە بە شیوەیەکی گشتی زۆرجاربە سستی ئەیان بینین بە هۆی چالاک نەبوونی هونەرمەندان لەو بوارەیا ئەرکی ئەوانە دووبارە هاوڵاتیان بە هونەر ئاشت بکەنەوە ئێمە وەکو شانۆکاران پرۆژەیەکمان هەیە شانۆی سەرشەقامە بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک بە هونەر".
هەروەها وتیشی:"لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستادا هونەرمەندان توانیویانە چالاکیەکانیان ئەنجام بدەن هەرچەند کەم و کوڕی تێدایە بەڵام ئەتوانم بڵێم لە پێش ئەم دۆخە باشتر بووە هونەرمەندان نابێت بیر لەوەبکەنەوە پارە هەبێت دەست بۆ کار و پڕۆژەکانیان بەرن ئەگەر وەزارەتی رۆشنبیری هاوکاری نەکردین پێویستەکات خۆبەخشانە کارەکان ئەنجام بدەن".
مەحەمەد چاوجوان یەکێکی تر لە هونەرمەندانی ساری کەرکووک بە ئاژانسی فوراتی ڕایگەیاند:"لە ڕابردوو وەکو بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری کەرکووک چالاکیمان زۆر کردوە خۆشبەختانە لە ئیستادا خەڵک زۆر بەرەوهونەردێن و گرنگی پێدەدەن پێشترهەندێک کێشە هەبووە خەڵک دڵی خۆش نەبووە نەمان توانیوە کارەکانمان بە باشی ئەنجام بدەین خۆشبەختانە لە ٢٠١٨ زۆر کارو چالاکی هونەریمان ئەنجام داوە بەڵینیش بە کەرکووکیەکان دەدەین لە ساڵی ٢٠١٩ بەردەوام دەبین لە کارەکانمان لە هەموو بوارەکان چی لە شانۆ ،کۆرانی ،میوزیک ،کۆڕی شعری".
ڕاشیگەیاند:"لە لایەن بەغداوە هیچ هاوکاری ناکرێین بەڵام لە لایەن هەرێمەوە هاوکاری دەکرێن ئەو چالاکیانەی ئەنجامی دەدەین هاوکاریەکان لە لایەن بەڕێوبەرایەتی رۆشنبیری گشتی سلێمانی دابین دەکرێت ،رۆشنبیری بەغدا هیچ هاوکاریەکی هونەرمەندانی کوردی شارەکە ناکات".
ک-ش