پیشانگه‌یه‌كی كتێب له سۆران كرایه‌وه
لەپێناو پێشخستنی كولتووری خوێندنەوەی كتێب، لە قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستان پیشانگه‌یه‌كی كتێب كرایەوە.
لەپێناو پێشخستنی كولتووری خوێندنەوەی كتێب، لە قه‌زای سۆران-ی باشووری كوردستان پیشانگه‌یه‌كی كتێب كرایەوە.
پیشانگه‌كه لە لایەن رێكخراوی ئاوێزە بۆ ڕۆشنبیریی گشتی بەئامادەبوونی گەنجان و خوێنەرانی كتێب له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌وقافی سۆران كرایه‌وه. پیشانگه‌كه زیاتر لە ٧٠٠ ناونیشانی كتێبی ئەدەبی، فكری، مێژوویی، سیاسی، زمانەوانی، دەروونناسی، جوگرافیا و كۆمەڵناسی له‌خۆگرتووه.
به گوته‌ی ڕێكخه‌رانی پیشانگه‌كه، ئامانج لە كردنەوەی ئه‌و پێشانگه‌یه گرینگی دانی زیاترە بە خوێندنەوەی كتێب. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی وەك ھاورێیەك سەیری كتێب بكرێت و ئاستی هۆشیاری و خوێندنه‌وه لای تاكەكانی كۆمه‌ڵگه به‌رز بكرێته‌وه.
له پیشانگه‌كه‌دا، به‌هۆی بارودۆخی ئابووریی باشووری كوردستان، داشكانی زۆر بۆ سەرجەم كتێبەكان كراوه. بڕیاریشه تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه پیشانگه‌كه به‌رده‌وام بێت.
s.m