بڕیاره ئه‌مساڵیش پێشبرکێی وێنه، چیرۆک و شیعر لەژێر ناوی «چوارەمین پێشبڕکێی وێژەی شەهید دەنیز فورات» به‌ڕێوه‌بچێت. کۆمیتەی ئامادەکاری پێشبڕکێیهكه ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای له‌و كه‌سانه كرد كه خوازیارن به‌شداری بكه‌ن له پێشبڕكێیه‌كه، به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ده‌سته‌ی ئاماده‌كار بنێرن.
پێشبڕکێیهكه لە لایەن یەکێتیی خوێندکارانی ئازاد - یهخهئا ڕێکدەخرێت و ئەمساڵ ده‌كرێته دیاری بۆ یادی شەهیدی ڕاگەیاندنی ئازاد «ڕزگار دەنیز» كه له كاتی ڕووماڵكردنی شه‌ڕی نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له ڕه‌قا شه‌هید بوو.
کۆمیتەکە ئاشکرای كرد کە پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ بەشداری کردن لەو پێشبڕکێیە، ڕۆژی ٢٢ی نیسان دەستی پێكردووه و ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن ده‌توانن تا ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران بەرهەمەکانیان بنێرن. مەراسیمی دابەشکردنی خەڵات-یش لە ڕۆژی ٨ی ئاب لە وارگه‌ی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە شارۆچکەی مەخموور بەڕێوەدەچێت.
مەرجەکانی بەشداربوون له‌م پێشبڕكێیه:
- زمانی بەرهەمەکان: کوردی (زاراوەی کورمانجی، كرمانجكی\زازاكی و سۆرانی)، عەرەبی و تورکی.
- به‌شداربووان ئازادن له هەڵبژاردنی بابەتی وێنەکان.
- پێویستە بەرهەمەکان لە هیچ شوێنێکی دیکە بڵاونەکرابنهوه.
- له به‌شی شیعردا بەشداربوان بە بەرهەمێک یان دوو بەرهەم، لە بەشی چیرۆک-دا تەنیا به یەک به‌رهه‌م و لە بەشی وێنه‌شدا ده‌توانن بە دوو بەرهەم بەشداری بکەن.
ناونیشان:
وارگه‌ی شەهید ڕۆستەم جوودی - تەڤگەری گەنجانی مەخموور
[email protected]
[email protected]
www.facebook.com/denizfirat2015
+9647519015482 / +9647519012172
s.m