داخۆ هەڵهاتن لە نیشتمان، خێزان ڕزگار دەکات؟

لەم دواییانەدا هەمووان لە وڵات ڕا دەکەن، بەم پێیە خێزانگەرایی و گوایە دڵخۆشییەکی ڕزگارکردنی خێزان هەیە، بەڵام داخۆ هەڵهاتن لە نیشتمان خێزان ڕزگار دەکات؟ ڕێک پێچەوانەی ئەمەیە، ئەمە هەڵخلیسکانە بۆ نێو پێڤاژۆی پاکتاو.

هۆشمەندیی خێزان لای ئێمە خۆی ڕادەستی ڕزگاریی ڕۆژانە دەکات، ئایا ئەو شتەی ڕزگار دەکرێت چییە؟ سیستەم بۆ مەترۆپۆڵەکانی هەڵداشتوون، هەموو هەستێکی تێ پەستاوتوون، هێشتا ئەمەی پێ بەس نییە. ئەمە گەورەترین نابەرپرسیارێتیی سەرۆکی خێزانە. دە مناڵ فڕێ دەداتە ئەو جیهانەوە، پاشانیش دەڵێت: ''ئەرکی پێشەنگانەی خۆم بەجێ هێنا، خێزانم ڕزگار کرد.'' ئەمە تاوانە. بۆچی تاوانە؟ چونکە لە وڵات دابڕاوە، لە ڕاستەڕێی تێکۆشان دابڕاوە، ئەم کەسە ڕاست نابێتەوە، ئەو منداڵەشی ئەو گەورەی بکات، خێرێک ناداتەوە، ئەو منداڵانەش گوێڕایەڵ و زەنگین دەبن، ئەوانەی پێشتر لە ئەورووپا دەژێن، باش لەمە تێ دەگەن، لە مەترۆپۆڵە گەورەکاندا کاری زۆر دەکەن، دەرگاوانیی، کاری هەرە چەپەڵیان کردووە، مسۆگەر ئەمانەش پاشەڕۆژێکی باش بۆ مرۆڤ مشتوماڵ نادەن، ڕاستییەکەی ئەم کەسە هەر لە سەرەتاوە خۆی ون کردووە.  

مسۆگەر دەبێت بەرانبەر ئەمە ڕاوەستین و بێژین؛ ئەمە هەنگاوێکی چەوتە. دەبێت خاوەندارێتیی ڕاست لە خێزان بکەین و پاشەڕۆژێکی ڕاست بۆ منداڵان ڕەنگڕێژ بکەین. ئەمە ئەنجامێکی سرووشتیی هێڵی پارتیمانە. قسەی زۆری ناوێت، دەبێت کەسانی ژیر ئەم ئەنجامە دەر بخەن، هۆکاری ئەوەی کە ئێمە پێداگریی لەم پرسە دەکەین، ئەوەیە؛ ئێوە پێداگریی لەو پەیوەندییە کۆنەپارێزییەتان دەکەنەوە و لە ژێر کاریگەرییەکی قورسی نەریتییدا دەمێننەوە. پێم سەیر نییە کاریگەرییت لە سەر هەموو ئەوانە هەبێت. بەڵام دەبێت مرۆڤ بزانێت بەو پێودانگە تێ بکۆشێت. بابەتەکە نە گەنجێتییە و نە پیرێتیی، بەڵکوو گەیشتنە بە ئاسۆی ڕامانێکی ڕاست. ڕەوشی خۆتان بەپێی ئەو ڕامانە ڕاستە تەتەڵە بکەن.

لەم بابەتەدا منداڵیی و کەوتن و پەیوەندییە چەوتەکانت بینی؟ ئەمە لە ڕوانگەی پراکتیکییەوە بە چ واتایەک دێت؟ بۆ ئەوەی گەنجەکانمان لەم نەخۆشییە ڕزگار بکەین،  گەرەکە شۆڕش هەڵگیرسێنین، لە ڕێی شۆڕشەوە پەروەردەیان بکەین، لە ڕێی پەیوەندییە شۆڕشگێڕییەکانەوە کەسایەتییان ڕەنگڕێژ بکەین.

ئەمە بەو واتایە دێت کە لە پەیوەندیی ئازاددا یەکتر دەناسن و خێزانێکی گرێدراوی پەیوەندیی ئازاد پێش دەکەوێت، دەبێت ئێمە لە پارتدا لەمەڕ ئەم پرسە پەروەردەی ناوخۆیی پێش بخەین، تەنیا زاڵبوون بە سەر ڕەهەندە نەرێنییەکان بەس نییە، بەڵکوو پێویستە لایەنە ئەرێنییەکانی خۆمان بۆ پەیوەندییەکی یەکسان و ئازاد پێش بخەین. پێویستە پەیوەندیی ڕێهەڤاڵێتیی سەروەر بن.

دەبێت بۆ ئەمە بوێر بین، دەبێت پەکەکە کەسێتیی خۆی لەمەڕ ئەم بابەتە بەهێز بکات.

سەرچاوە: ژن و خێزان