بە دیمەن

هەپەگە بەڕێزەوە شەهیدانی گردی ئێف ئێمی بیرهێنایەوە

هەپەگە ناسنامەی سێ لە شەهیدانی خۆی ئاشکرا کرد و گوتی: "هاوڕێیانمان گابار، خەبات و شەڕڤان بە ڕێز و خۆشەویستییەکەی بێ پایانەوە یادەدەکەنینەوە، کە لە فیداییانی ڕێبەر ئاپۆ بوون. دەبینە شوێنکەوتەی ئامانجە بەرزەکانیان، کە هەموو شتی خۆیان بەخشی لە پێناودا."

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا کرد کە لە کاتی جیاوازدا لە هەرێمی زاپ شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:              

"٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی هەکاریی هەرێمی مەتینا و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گردی جودی و گردی ئێف ئێمی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بووە ئامانجی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر. سوپای تورک کە توانای خۆڕاگری لەم هەرێمانەدا نەبوو، لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٢دا هێرشی کردە سەر شاخی ئامێدی. لە ئەنجامی بەرخۆدانی مێژووی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کە لەسەر یەک گورزی کاریگەریان لە داگیرکەران دا، شکستی سوپای تورکی لێکەوتەوە و ناچاربوو لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢دا لەو هەرێمانە بکشێتەوە. دوای ئەوەی لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣دا لە ناوچەی بازارجخێ بومەلەرزەیەک ڕوویدا، لە چەندین شاری دەرووبەری بومەلەرزەکە کارەساتی مەزنی لێکەوتەوە و هەزارن مرۆڤ گیانیان لە دەستدا، بۆ تیمارکردنی برینی گەلانی تورکیا و سەفەربەرکردنی دەرفەتەکان، هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری کەجەکەمان بانگەوازی کرد و لەسەر بنەمای ئەم بانگەوازییە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کەوتنە پێگەی ڕاگرتنی چالاکییەکانیانەوە.

بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، لەسەر ئەم بڕیارە ئەخلاقی و مرۆڤایەتییە بەرهەمێنانی کرد و قواستییەوە، لە مانگەکانی تەمموز و ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣دا هێرشی نوێی داگیرکاری دەستپێکرد. فەرماندیی بڕیارگەی ناوەندی پارستی گەلمان بە ئاشکرا ڕایگەیاند ئەم هێرشانە دووچاری بەرخۆدانی بەهیز دەبنەوە، دواتر کشانەوەی نابێ، خاکی کوردستان لە هەموو هەلومەجێکدا دەپارێزرێت، هێرشەکە هیچ ئەنجامێک ناگرێت، لە بەرانبەر بەرخۆدانماندا گیر دەخوات و سەربازی زیاتر دەکوژرێن. کەچی دەوڵەتی تورک وێرای ئەمەش پێداگری لەسەر هێرشە داگیرکارییەکان کردەوە. وەک ئەنجامێکی سروشتی ئەمەدا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە پایزی ساڵی ٢٠٢٣دا تا بەهاری ٢٠٢٤ لە ژێر بارودۆخی سەختی زستاندا، چەندین ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی سەرکەوتووی ئەنجام دا کە هەموو جیهان بینیان. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە بە دیمەن و بەڵگەکانییەوە بوونە فیلمێک و بەم شێوەیە پێشکەش بە ڕای گشتی کرا. هەموو کەسێک چەندین جار هێزی شکستنەخواردیی گەریلای بینی. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە پێداگری لە سیاسەتی شەڕ کرد و هیچ پەندێکی لە ڕووداوەکان وەرنەگرت و لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤دا بە هاوکاری پەکەدەکە و عێراق هێرشە داگیرکارییەکانی لەسەر شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گەیاندە قۆناغێکی نوێی داگیرکاری. ئەم هێرشە داگیرکارییانەی وێڕای ئاگربەستی ١ی ئاداری ٢٠٢٥ کە ڕامان گەیاند، تا ئێستا بەردەوامە.

سێ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی مێژووی زاپدا تێپەڕ دەبێت. لەم بەرخۆدانە یەک لەو جێگانەی ناوی لە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و بووە قەڵایەکی بەرخۆدانی مێژووی، ئیلایەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپە. لەو قۆناغە مێژوویەیی بەرخۆداندا، تەنها لە ئیلایەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە دەیان ئۆپەراسیۆنی شؤڕشگێڕی لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر، لە ئاسمان و زەمینەوە زیاتر لە ٣٥٠٠ چالاکی ئەنجام دران. لەو گۆڕەپانەدا سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (سیها)ی جۆری کاسنوگور، ئانکا و بەریقەداری تی بی٢ و بە سەدان درۆنی سوپای تورک خرانە خوارەوە. وەک جوگرافیا لە گۆڕەپانێکی تەنگ، بەراورد بە ڕێژەی داگیرکەر لە بەرانبەر هێزەکانمان، بە هێزێکی زۆر کەمەوە، بە دەرفەتی سنوردارەوە و وێڕای هاوکارییەکانی پەدەکە، کە لە پشتەوە خەنجەری دا لە بەرخۆدانی گەریلا، بەرخۆدانێکی مێژووی بەڕێوەبردرا. لەم بەرخۆدانە مێژوویەدا کە تا ئێستاش بەردەوامە، جگە لە تاکتیکی سەردەمیی، جۆری شۆڕشی تیمە پسپۆرییەکان لە ئەرز و تونێلەکان، چالاکییەکانی بەرگری ئاسمانی شەهید دەلال و پێشکەوتنی تەنکنیکە نوێیەکان، ڕوحێکی ئاپۆیی بێهاوتا، هەڵوێستی ئایدۆلۆژی، باوەڕداری هەڵوێستدار و ئیرادەی سەرکەووتن دەرکەوت. سوپای تورکی داگیرکەر بۆ تێکشاندنی ئەم بەرخۆدانە، هەلیکۆپتەری جەنگی، فڕۆکەی جەنگی، تانک، ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، چەندین جار درۆی لە سنووری جیاواز و هەموو چەکانی لە دژی گەریلا بەکارهێنا. وێڕای هەموو بەکارهێنانەکانی هیچ ئەنجامێکی بەدەستنەهێنا. هەوڵی دا بکەوێتە ناو تونێلەکانەوە، بەڵام ئەو داگیرکارییانەی ویستان بکەونە تونێلەکانەوە ئیدی نەگەڕانەوە و ئەوانەی نزیکی تونێلەکان بوونەوە و سزادران و مردن، بۆیە ئیدی بوێری ئەنجامدانەوەی شتێکی لەوجۆرەی نەما. سوپای تورکی داگیرکەر کە هیچ ڕەهەندێکی مرۆڤایەتی تێدا نییە،  نێونەتەوەییەکان و نە یاساکانی جەنگ کە خۆی واژۆی لەسەرکردووە، پشتگوێ خستووە و بە کەڵک وەرگرتن لە ڕۆبۆت و حەفارە و ئۆتۆمبیلەکان کە لە دوورەوە بە کۆنترۆڵ دەجوڵدرێن و سەگی پەروەردەکرا کە تەکنیکیان پێوەبەستراوە بەکار هێنا.  بە هیچ شتێک لەوانەوە ئەنجامی وەرنەگرت. سوپای تورکی داگیرکەر کە لەگەڵ هاوبەشەکەیشیدا نەیتوانی بکەوێتە تونێلەکانی گەریلاوە، هەوڵیاندا بە هەڵکۆڵین خۆیان بگەیەنن بە تونێلەکان، لەو جێگەیانە بۆمبی تاکتیکی ناوەکی و گازە کیمیاوییە ژەهراوییەکانی بەکارهێنا، ژەهراویکردنی ئاو و تێکدانی سەرچاوەکانی و هەمووجۆرە دژە مرۆڤایەتی تاقی کردەوە. لەگەڵ ئەمانەدا، هەندێک لەو ڕێبازە نامرۆڤایەتیانمەمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد و هەندێکیشمان لە پێناو ئاشكرا نەبوونی ئاستی تەکتیکی بەرخۆدانەکان ئاشکرا نەکرد. وێرای ئەمەش سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرانبەر بەرخۆدانەکان لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بێ ئەنجام مایەوە.

لە ئێستاشدا یەکێک لە گۆڕەپانەکان کە پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانە مێژوویە دەکات، کە بەهەموو شكۆداریی خۆیەوە پێشەنگایەتی دەکات، گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم-مانە. گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم/ سەنگەرەکانی شەهید مونزوور لە گۆرەپانە، ئامانجی یەکەمی هێرشەکان و وا ماوەی سێ ساڵە بەبەردەوامی لە ناو بەرخۆداندانە بوو. لە سەنگەری شەهید مونزوور و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم میلیتانی فیدایی و قارەمانانی پێشەنگ بەرخۆدانی داستانی دەنووسنەوە کە بەشێکی شکۆداری مێژووی ئازادی گەلی کوردە، هاوڕێیانمان گابار بۆتان، خەبات تیرێژ و شەڕڤان گەریلا شەهید بوون.

ئەندامی فەرماندەی ئەیالەتی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و فەرماندەی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، گابار بۆتان پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەی کرد و هاوڕێیانمان خەبات و شەڕڤان بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییەوە بەرخۆدانێکی مەزنیان تۆمار کرد. ئەم بەرخۆدانە وەک درێژ مەوداترین بەرخۆدانی تونێلی لە مێژوودا تۆمار بوو، وە دووژمنی پوچەڵ کردەوە، بووە قوڵبوونەوە لە شەڕدا و لە بواری تاکتیکییدا لە تێکۆشانی گەریلاماندا سەرکەوتوو بوو.

فیدایی ئاپۆیی، هاوڕێ گابار بۆتان کە ئەم بەرخۆدانە مێژوویە درێژ مەودایەیی ئەنجام دا، فەرماندەیەکمان بوو کە دڵ و تێگەشتنەکانی خۆی بەخشییە دۆزی ئازادی گەلەکەمان، ئەو ئەزموونانەی ساڵانێک لە بواری تاکتیکی و تەکنیکییدا بەدەستهێنا، بە داهێنانێکی گەورەوە بەکارهێنا. لە دۆکترینی شەڕی شۆڕشگێریماندا پرۆفایلیی نەخشێندرا و فەرماندەیەکی نموونەیی و سەرکەووتووی لە کەسێتی خۆییدا بونیادنا. هاوڕێ گابار بە هەڵوێستی میلیتانی فیدایی، بە بوێری پێشەنگی شەڕکردنییەوە، بە دڵسۆزی ڕاستەقینەی هاوڕێیەتییەوە، بە پراکتیکی فەرمانداری نموونەیییەوە، بە پرۆفیشناڵی گەریلایەتییەوە تەکنیکییەوە، ئافرێنەرێکی پسپۆری شەڕە. هاوڕێ گابار فەزیڵەتی بڵندی شۆڕشگێری لە خۆدا بونیادنا و بە رۆحی هاوڕێتی بەهێز، هاوڕێیانی دەوروبەری وەرچەرخاندە سەر گرووپێکی بەهێز و وریا  و هەموو جۆرە هەوڵدانێکی دووژمنی پوچەڵ کردەوە، سەربازێک و چاوشێکی پسپۆری سزادا، سێ چاوشی دیکەی پسپۆری بریندار کرد و بە بەردەوامی نزیکەی ١٢ کاتژمێر شەڕی کرد و دواتر شەهید بوون. هاوڕێیانی فیداییمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم بەو دەرفەتە کەمەی بەردەستییانەوە، هەرچییان لە دەستهات بە زیاترەوە ئەنجامیان دا. پراکتیکی هاوڕێیانمان لە گۆرەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم جارێکی دیکە نیشانی دایەوە؛ میلیتانانی فیدایی ئاپۆیی بە بریاری ئامانجداریین، بە قوڵبوونەوەی تاکتیکییان و پسپۆرییانەوە دەتوانن هەموو هێرشێک پوچەڵ بکەنەوە و لە هەموو شتێکدا سەرکوتووبن.

ڕایدەگەیەنین دەبینە ڕێچکەگری بەڵێن و ئامانجی بڵندی هاوڕێیانی شەهیدمان. هاوڕێیانی فیدایی ئاپۆییمان؛ گابار، خەبات و شەڕڤان بە رێزداری، خۆشەویستی و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. سەرساغی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان و هەموو گەلی کوردی وڵاتپارێزمان دەکەین. بەڵێن دەدەین ڕێپێوانی ڕێبەرێتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بگەیەنینە سەرکەووتن کە گەورەترین ئامانجی شەهیدانمانە.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: گابار بۆتان

ناو و پاشناو: عەبدولڕەحیم ئەرزەن

شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: ئاسیا – کازم

کات و شوێنی شەهید بوون: ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ / زاپ

***

ناسناو: خەبات تیرێژ

ناو و پاشناو: بەردی عەلچی

شوێنی لە دایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: بەدرییە – عەبدولعەزیز

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / زاپ

***

ناسناو: شەڕڤان گەریلا

ناو و پاشناو: نوری نەعمان

شوێنی لە دایکبوون: حەلەب

ناوی دایک و باوک: ساباح – موستەفا

کات و شوێنی شەهید بوون: ٤ی نیسان / زاپ.

***