کەرکوک بووەتە ئامانجی پلانی ئیمپریالیستی
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی داگیرکەری خۆیان فراوان بکات، هەوڵەکانی لەسەر کەرکوک چڕکردووەتەوە. دەزگاکانی دەوڵەتی تورک وەک میت و سادات لە چوارلاوە لە کەرکوک کارەکانیان زیاتر کردووە.
دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی داگیرکەری خۆیان فراوان بکات، هەوڵەکانی لەسەر کەرکوک چڕکردووەتەوە. دەزگاکانی دەوڵەتی تورک وەک میت و سادات لە چوارلاوە لە کەرکوک کارەکانیان زیاتر کردووە.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رێگەی کەرکوکەوە داگیرکەری خۆی زیاتر بەرفراوان بکات و بە تەواوەتی خاکی باشوری کوردستان بخاتە ژێردەستی خۆیەوە. مشتومڕەکان کە لە سەر پاڕێزگاری کەرکوک زیاتر بوون، دەرگایان بەڕووی زۆر ئەگەر و مەترسیدا کردووەتەوە کە یەک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە کورد پارێزگاری شارەکە لەدەست بدات. لایەکی پەرەسەندنەکان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٧ کە پەدەکە بە پاساوی رێفراندۆم کەرکوکی بەجێهێشت. لەلایەکی دیکەوە لەندەن لەگەڵ بەغدا رێکەوت و دوای ١٠٠ جارێکی دیکە بەدەستهێنانی نەوتی کەرکوکی مسۆگەر کردەوە. واشنتۆنیش هێزی رەوانەی ناوچەکە کرد و پارێزگاریکردن لە کێڵگەنەوتیەکانی چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی گرتەئەستۆ.
سادات رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت
ئەنقەرە لە ژێر ناوی بەرەی تورکمانی عێراق ژمارەیەکی زۆر هێزی میلیشیایی پەروەردە کردووە و ئەو رێکخستنەش لەلایەن ساداتەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو کارانەی کە لە سوریا و عێراق میت جێبەجێی دەکردن، لە ساڵی ٢٠١٤دا بارهەڵگرەکانی میت ئاشکرا بوون کاتێک چەکیان بۆ سوریا دەنارد، هەربۆیە لەو کاروبارانەدا ناوی ساداتیان خستەپێشەوە. لەو دۆخەدا لە چوارچێوەی تاوانەکانی شەڕدا بۆ ئەوەی لە داهاتوو رووبەڕووی کێشە نەبنەوە، پەنایان بۆ ئەو کارە برد.
نوێنەرانی سادات لەناو بەرەی تورکمانیدا
زانیارییەکانی پەیوەست بە بەرەی تورکمانی کە ئەنقەرە پشتیوانی دەکات، پلانی دەوڵەتی تورک لەسەر کەرکوک نیشان دەدات. بەرپرسی گشتیی بەرەی تورکمانی حەسەن توران یەک لە نوێنەرانی ساداتە، ئەوەش پەیوەندییەکانی حکومەتی ئەردۆغان و عێراق دەگەیەنێتە ئاستێکی جیاواز. جگە لە توران بەرپرسی گشتیی پێشوو ئەرشەد ساڵحی و سەعدەدین ئەرگەچ و کەسانێکی لەو جۆرە لە سەر ناوی سادات لە ناو کاروبارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیرکراون. ئەو کاروبارانەی بە گشتی لە عێراق و بەتایبەتی لە کەرکوک بەڕێوەدەبرێن، لە دەستەی هەماهەنگی سەربە 'ئاسام سادەر ئەنقەرە" رێکدەخرێن. بەرپرسی ئەو دەستەی هەماهەنگیە عەلی جۆشارە، کە ئەرکی یاریدەدری سەرۆکایەتی ساداتی لەئەستۆیە.
هەوڵەکانی گروپە تورکمانیەکان
میت و سادات بۆ ئەوەی لە چوار لای کەرکوکەوە سوپایەک دروست بکەن، هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە و یەک لەو هەوڵانەش لەسەر لیوای تورکمانەکان سازکراوە. میت لە رێگەی لیوا تورکمانەکان کە لە ژێر چەتری حەشدی شەعبیدان و لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێت، دەستی بە پلانی نوێ کردووە و ئەوەش هێزە شێعەکان و ئێرانی خستووەتە ناو جموجۆڵەوە. پێشتر دەوڵەتی تورک لە بارەگای باشیک لە موسڵەوە هێزێکی بە ناوی "حەشدی وەتەنی" پەروەردە دەکرد و جێگیری کردن و ئەو هێزە لە ساڵی ٢٠١٧دا خرایە سەر حەشدی شەعبی. لەو رۆژەوە تائەمڕۆش پلانەکانیان لە ژێر چەتری حەشدی شەعبیدا جێبەجێ دەکرد.
هەڵوەشاندنەوەی گروپەکانی بەرەی تورکمانی و پەرەسەندنەکانی دواتر
بەڵام دواتر دەستەی حەشدی شەعبی لە رۆژانی رابردوودا لیواکانی تورکمانەکانی هەڵوەشاندەوە. دوای بڕیارەکە بە تایبەتی لەلایەن مەرجەعی شیعەکانی عێراق عەلی سیستانی، لە چەند لاوە کاردانەوە نیشاندرا. لە بناغەی کاردانەوەکانیشدا بە دەوڵەتی تورک دەوترێت، "ئێمە دەستمان لەوەدا نییە". حکومەتی عێراقیش لەلایەکی دیکەوە رایگەیاند، کە لە ژێر چەتری حەشدی شەعبیدا هەموو پێکهاتەکانی عێراق بوونیان نییە. سوپای تورک دەیەوێت تا ناوەراستی عێراقیش سەربازەکانی خۆی جێگیر بکات. حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی سیاسەتی ئەردۆغان کە 'دەبێت تورکمانەکان بپارێزرێن' بەر بەو داوایەی سوپای تورک بگرێت. عێراق لە دژی پلانەکانی ئەنقەرە تاکتیکی جیاجیا بۆ بەرگرتن و رێگریکردن دەخاتە پێشەوە و دەیەوێت بەم جۆرە سیاسەتی ئەنقەرە پوچەڵ بکاتەوە.
بارەگاکانی میلیشیاکانی دەوڵەتی تورک
دەوڵەتی تورک ئەو سیاسەتانەی عێراقیشی بەزاند. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات لە بەرامبەر ئەو سیاسەتانەی عێراق لە کەرکوک لە رێگەی تورکمانەکانەوە هێزێکی نوێ سازبکات و لە رێگەی ئەو هێزەشەوە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر چەند شوێنێک بە تایبەتی چەمچەماڵ. لەبەرامبەر ئەوەشدا وەستانەوە لە دژی ئەو هێزە ئاماژەبۆکراوە کەوتە بەرباس. ئەو لیوا تورکمانانەی کە لە رۆژئاوای کەرکوک و هەندێک ناوچەی دەوروبەری بارەگای سەربازیان سازکردووە، وەک مەترسی دانران. لەبەر ئەوەی ئەو هێزە سەربە حەشدی شەعبیەوە و لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراق پشتیوانی دارایی لێدەکرێت. پێشبینی دەکرێت دەوڵەتی تورک بکەوێتە هەوڵی نوێوە.
مشتومڕەکانی پەیوەست بە پارێزگار و گریمانە چاوەڕێکراوەکان
لە چوارچێوەی قۆناغێک کە بەشێوەی هاوتەریب و هاوکات بەرەوپێشدەچێت، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ١١ی ئابی وەک کۆتا وادە بۆ لایەنە سیاسیەکانی کەرکوک دەستنیشان کردووە. ئەگەر تا ئەو وادەیە لایەنەکان لەسەر دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش رێکنەوکەون، پرۆسەکە رووبەڕووی سێ بژاردە دەبێتەوە، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران پارێزگارێک دادەنرێت کە یەنەکە و حکومەتی عێراق بە گونجاوی دەزانن؛ لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا ناوی دوو کەس زیاتر باسی لێدەکرێت ئەوانیش خالید شوانی وەزیری داد و نەشئەت شاوێز خورشیدن. بژاردەی دووەم هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دووبارەکردنەوەی پرۆسەکەیە؛ بژاردەی سێهەمیش لە ئەنجامی پێداگری فراکسیۆنی پەدەکە، هێزە سوننەکان و تورکمان لە بری پارێزگارێکی کورد، پارێزگارێکی شیعە هەڵبژێردرێت.
بەریتانیا لە پێناو ئامانجە سەرەکیەکانی لە ناوچەکەیە
سەبارەت بە نەوتی کەرکوک کە لە چەقی پلانەکاندایە، لە رۆژانی رابردوودا حکومەتی سودانی لەگەڵ کۆمپانیای بەریتانی (بریتیش پێترلیۆم) بی پی رێککەوت و دوای ئەوەش پەرەسەندنەکان هاتنە ئاراوە. دوای شەڕی جیهانی یەکەم بەریتانیا لەبەر گرنگی ستراتیژیک و سامانی ژێرزەوی دەستوەردانی لە کوردستان کرد. دوای ١٠٠ ساڵ بەریتانیا جارێکی دیکە لەسەر رێککەوتنی نەوتی سیاسەتی خۆی بەرەو پێشەوە دەبات. ئەوەش هۆکار و ئەنجامەکانی شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتەڕوو.
ئەمریکا لە پێناو نەوتدا هێزی رەوانە کرد
پەیوەست بە پەرەسەندنەکان؛ ئەمریکا دوای رێفراندۆمی ٢٠١٧ بۆ یەکەم جار لە کەرکوک هێزی جێگیرکرد. ئەمریکا لەگەڵ هێزی دژەتیرۆری عێراق، حکومەتی بەغدا و بریتیش پێترۆلیۆم رێککەوت و لە کێڵگە نەوتیەکانی وەک بای حەسەن، زەمبور، هاڤانا و بابەگوڕگوڕ جێگیربوو. ئەوەش وەک بەشێک لە رێککەوتنی نەوتی نیشاندرا. لە قۆناغی دواتردا پێشبینی دەکرێت کە ئەو نەوتەی بە دەستی پەدەکە دەفرۆشرا، ئیتر لەمەولا لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە بفرۆشرێت.
هەڵوێست و مامەڵەی عێراق
پێدەچێت ئێران ئاگاداری ئەو جموجۆڵانەبێت کەو هەوڵ دەدرێت لە ژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش نیشان بدرێت. لە دۆخی ئێستادا کە حکومەتی سودانی بەو رادەیە لە ژێر کاریگەری حکومەتی ئێراندایە، دژوارە کە حکومەتی سودانی لە بەغدا بە تەنیا خۆی لەگەڵ کۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆم دانیشتبێت و رێککەوتنی نەوتی واژۆ کردبێت.
هەروەها وەزیری نەوتی عێراق حەیان عەبدولغەنی سەر بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە. نوری مالیکی سەرۆکایەتی ئەو هاوپەیمانیە دەکات کە بە نزیکبوونی لە تاران ناسراوە. ئەوەش زانیارییەکی تەواوکار بەبیردەهێنێتەوە کە لە چوارچێوەی پەرەسەندنەکاندا پەیوەندی نێوان هێزە ئاماژەبۆکراوەکان لە چ ئاستێکدایە.