بە دیمەن

ساڵەح موسلیم: ڕێککەوتننامەکە بە گوێرەی نامەکەی ڕێبەر ئاپۆیە

ساڵەح موسلیم دەرباری دەقی ڕێککەوتنامە واژۆکراوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع گوتی، 'شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بووە' و دەستنیشانیکرد لە نامەکەیی ڕێبەر ئاپۆدا پەیوەست بە ڕۆژئاواوە بانگەوازی چەک دانانی تێدا نییە، ئەم ڕێکەوتنە بە گوێرەی نامەکەیە.

ساڵەح موسلیم

دوێنێ لە نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و سەرۆکی ئەحرار شام (هەتەشە) محمەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع) کە وەک سەرۆکی کاتی سووریا ڕاگەیەندراوە، ڕێککەوتنامەیەکی هەشت خاڵی واژۆ کرا.

پەیوەست بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنامەکە و ئەو نامەیەیی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ناردووە، وتەبێژی کاروبارەی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) ساڵەح موسلیم، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ـی دایەوە.

ساڵەح موسلیم بە گرنگییەوە ڕێککەوتنماکەی هەڵسەنگاند و گوتی: "دەتوانین بڵێین بەم ڕێککەوتنامەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتر بووە، لەم قۆناغە بەدواوە لە هەموو ڕوویەکەوە هابەشی دەوڵەتین. هێزی ناوبژیوانی نێونەتەوەییش هەبوون، ئەوان ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن." موسلیم ڕایگەیاند ئەم ڕیککەوتنامەیەیی کە واژۆی لەسەرکراوە بە پێی ئەو نامەیە کراوە کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوای ناردبوو. موسلیم ئاماژەی بەوەشدا بە دڵنییاییەوە ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەییدا باسی بێ چەککردن و چەکدانانی لە رۆژئاوا نەکردووە.

تەواوی هەڵسەنگاندنەکانی ساڵەح موسیلم بەم شێوەیە:

"هەڵسەنگاندنی سەرەتاییت بۆ ڕێککەوتنامەکە چییە؟

چەند ڕۆژ پێش ئەم کۆبوونەوەیە، کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و هێزەکانی قەسەدەدا ڕێکخرا. لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیژنەیەک درووستبکرێت و ڕێککەوتنامەیەکی ٧-٨ خاڵی بکرێت. بڕیارەکە ئەوەبوو لیژنەکە درووستبکرێت و لە نێو لیژنەکەدا گفتوگۆی وردەکارییەکان بکرێت.

بێگومان لەسەر هەموو خاڵەکان قسەدەکەین، بەڵام لە چوارچێوەیەکی گشتییدا بۆچۆنی ئێوە چییە؟ بە دەربرینێکی تر دەتوانین بڵێین شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێزتربووە یاخود لە ڕووی هەرێمییەوە ڕۆژئاوا ستاتۆیەکی بەدەستهێناوە؟

بەڵێ بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین شۆڕشی ڕۆژئاوا بەهێز بووە. لەم پێناوەشدا شەڕ و تێکۆشانی فرەمان کرد. لە ئەنجامدا دەتوانین بڵێین؛ دەبینە هاوبەشی  هەموو شتێکی ئەم دەوڵەتە. دەبینە هاوبەشی بەڕێوەبردن، یاسا بنەڕەتییەکان، ژیان، ئابوور....هەموو شتێک.

بە ماددەی یەکەم دەست پێ دەکەین: "مسۆگەرکردنی مافی هەموو سوورییەکان بۆ نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی  و دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی." لە ڕاستییدا ئەم پرۆسەیەک بوو کە لە ڕۆژئاوادا پێکەوە ژیانی هەموو بەشە کۆمەڵایەتییەکانی بە ئامانج دەگرت. ئایا ئەم پڕۆژە لە سەرانسەری سووریا جێبەجێ دەکرێت یان بۆ ڕۆژئاوا گوتراوە؟

نا، تەنها بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نیییە، بۆ هەموو سووریا دەبێت. وردەکارییەکان باس دەکرێن، بەڵام ئەمە تەنها بۆ هەموو سووریایە.

ماددەی دووەم گرنگە: کۆمەڵگەی کورد، کۆمەڵگەیەکی ڕەسەنی دەوڵەتی سوریایە و دەوڵەتی سوریا هاوڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی کورد مسۆگەر دەکات." لە سووریا کورد خاوەنی ناسنامە نەبوو، بە هاوڵاتیش حساب نەدەکرا. ئێوە ئەم ماددەیە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ڕژێمی بەعس بەرنامەیەکی جێبەجێ دەکرد مرۆڤ بێ ناسنامە دەمایەوە، ئەمە تێپەڕی. هەروەها هەندێک یاسا پێشتر هەبوون، ئەوانەش چاک دەکرێن. یانی کورد هەموو مافەکانیی هاووڵاتیبوونی یەکسان بە دەست دەهێنێت.

لە ماددەیەکی دیکەش ئاگربەست لە تەواوی خاکی سووریا، بەڵام هێرشەکان لەسەر ڕۆژئاوا بەردەوامە. هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بەردەوامە. ئایا هەڵوێستێکی هاوبەش لە بەرانبەر ئەم هێرشانە نیشان دەدرێت؟

ئەم شەڕوپێکدادانانە و کاری چەتەکان، لە دەرۆی یاسا دەبن. پێکەوە لە دژی ئەم هێرشانە ڕادەپەڕین، هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئەمانە هێزی دەوڵەتن. چونکە ئەوانە چەتەن و لە دەرەوەی یاسادان. ئەگەر چەتەکان لە ‌هێرشەکانیان بەردەوام بن، پێویست بە شەڕی پێکەوەی دەکات.

 ماددەیەکی دیکەش: "تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەتی سووریا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان". سەبارەت بەم ماددەیە چی دەڵێن؟

دەروازەکانی سەر سنوورەکانمان، وەک دەراوەزەکانی نسێبین و تەل کۆچەر پێکەوە بەڕێوەی دەبەین. بۆ سەرفکردن و بەرێوەبردنی ئەو داهاتەی لەو سەرچاوانەوە دێت، پێکەوە بڕیار دەدەین. یانی ئەمەش پەیوەستی یاسا و ڕێککەوتنەکەیە. ئەم وردەکارییانە لە ڕێکەوتنەکەدا بونیاتدەنرێن.

ماددەیەکی دیکەش: "ئەو سورییانەی لە زێدی خۆیان ئاوارەکراون، بگەڕێنەوە بۆ گوند و شارەکانی خۆیان و لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە بپارێزرێن." بە تایبەتی لە دەستپێکدا عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بە بیری مرۆڤدا دێت. پلانەکان لەسەر ئەم هەرێمانە چیە؟ لەم پەیامانە چی تێبگەین؟

هەمووکەسێک دەگەڕێتەوە زێدی خۆی. ماڵی هەندێک دەستی بەسەراگیراوە، ئەوکەسانەی لە دەرۆ هێنراون نیشتەجێ کراون. ئەم کەسانە دەگەڕێنەوە شوێنی پێشووی خۆیان. بە واتایەکی دیکە ئەم شوێنە لە داگیرکاری تورکیا ڕزگار دەکرێت.

ئایا "هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو مەترسییەکانی سەر ئاسایش و یەکێتی سوریا." بە مانای چی دێت؟

پێکەوە دەبین، هیچ جێگەیەک بۆ پاشماوەکانی ڕژێمی بەعس نابێت. یانی سوود لە جێگەکانمان وەرناگرن و لە دژی ئەم سیستەم شەڕ ناکەن.

لە مادەی حەوتەمدا گوتراوە: "قسەی ڕقئامێز و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ناتەبایی و بانگەوازی دابەشبوون لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سوریادا، ڕەتدەکرێتەوە.". سەبارەت بەمە دەوڵەتی تورک تاکڕەویی بەسەر هەتەشەدا سەپاند. ئایا دەتوانین بڵێین بەم ڕێکەوتنە ئەم سەپاندنە کۆتایی دێت؟

هاوڵاتیانی سووریا بەبێ جیاوازی ئایین و ڕەگەز بە یەکسانی هەژمار دەکرێن. بۆ نمونە کەس ناتوانێت بڵێت ئێزدی قبوڵ ناکەم. یان کەس ناتوانێت بڵێ ببنە موسڵمان. بە بەڕێوەبەریەکی دیموکراتیکی گەورە هەمووان بە شێوەی خۆیان دەژین. ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە لەم ڕووەوە. دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ عەلەوییەکان، دروزی، ئێزدی و مەسیحییەکان هەموویان.

ئایا کۆمیتەکانی جێبەجێکار بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ڕێککەوتنەکە هەتا کۆتایی ساڵ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە؟ ئایا ئەمە بە مانای داڕشتنی یاسایەکی بنەڕەتیش وایە؟ یان لێرەدا تەنها هەوڵە کردارییەکان جێبەجێ دەکرێن؟ هەروەها ئایا ئامادەکاری دەستوور زۆر دەخایەنێت؟

بۆ هەر یەکێک لەو ٨ مادەیە کۆمیتەیەک پێکدەهێنرێت. کۆمیتەیەک بۆ هێزە چەکدارەکان دەبێت. باس لە شێوازی بەشدار بوونی هێزە چەکدارەکان دەکرێت. ڕێککەوتن دەکرێت و دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکرێت کە چۆن بەڕێوە دەبرێن. کۆمیتەکە لە ماوەی ساڵێکدا تەواوی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکات. ڕەنگە لەو بارەوە پرسی یاسای بنەڕەتی دابنرێت، تەنانەت ڕەنگە یاسایەکی بنەڕەتی کاتیش بێت. پاشان لەسەر ئەم یاسا بنەڕەتییە کاتیەدا ڕیفراندۆم ئەنجام دەدرێت.

ئەم پەیاماننامەیە لە ئاستی نێونەتەوەییدا مانای چییە؟ ڕۆڵی زلهێزەکانی ڕۆژئاوا لە بنیاتنانی سووریای نوێدا چی دەبێت؟

هێزە نێونەتەوەییەکان ناوبژیوانی هەر دوولایان کردووە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم ناوبژیوانانە ئەم ڕێککەوتنەیان پەسەند کردووە و ئەرکەکانی خۆیان لەو بارەوە جێبەجێ دەکەن. بە کورتی ئێمە ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی لەم دەوڵەتەدا هاوبەشین.

ئەوەندەی کە ئێمە تێدەگەین، دەڵێن زلهێزە جیهانیەکانیش ڕازی بەم ڕێککەوتنە بوون یان لایەنیکەم بەشێکی ڕێککەوتنەکەن؟

ئێمە لە هەموو شتێک سەبارەت بە دەوڵەت، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە هاوبەشین.

بابەتێکی پەیوەندیدار کە باسی لێوە دەکرێت نامەکەی ڕێبەر ئاپۆیە کە بۆ ڕۆژاوای ناردووە. ئەوەی لەو نامەیەدا وتراوە، ئایا پرسی چەک دانان هەیە یان نا و قسەی لەسەرە؟ بە تایبەتی راگەیاندنی ئاکەپە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بانگەوازییەکە بۆ چەک دانانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەگەشە. ئایا ئەم ڕێککەوتنە وەڵامێک بوو بۆ ئەم پڕوپاگەندەیە؟

ئەو نامەیە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری نێردراوە. بەکورتی ئەوەندەی من بزانم ئەوەی لەو نامەیەدا هاتووە ئەوەیە کە ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاست دەچینە پێشەوە. واتە بوون بە بەشێک لە سووریا و دەستەبەرکردنی ئاشتی. بۆیە ئێمە لە دەرەوەی ئەو نامەیەدا نین. بە کورتی ئێمە پەیڕەوی لەو خاڵانە دەکەین کە رێبەر ئاپۆ دایناوە.

ئێوە نامەکەتان خوێندەوە؟

ناوەڕۆکی نامەکە بە مینیش ڕاگەیاندرا، ئاگام لێ هەیە. وەک  بنەما ئاشتی و بەشێک بوون لەم دەوڵەتە قبوڵ دەکەین. بێگومان ئێمە لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتەدا بەشدار دەبین، بەو مەرجەی ئازادی و مافەکانمان پارێزراو بێت. ئێمە هەر لە سەرەتاوە ئەمەمان ڕاگەیاندووە و بەو پێیەش سیاسەتمان کردووە. تۆ باسی ڕاگەیاندنی لایەنگر دەکەن. راگەیاندنی لایەنگری حکومەت ئەم ڕێککەوتنە وەک 'تەسلیمبوون' دەبینێت و بەو پێیەش پڕوپاگەندەی لەسەر دەکات. بەڵام ئەوە ڕاست نییە. گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە بۆ ئێمە دەستکەوتێکی گەورەیە. ئێمە هیواخوازین لە باکووری کوردستانیش شتێکی لەم شێوەیە هەبوایە، بێگومان شتێکی باش دەبوو.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستتاندایە، دەمەوێت ڕوونی بکەنەوە. ئایا لە نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژاوا باسی چەکدانان یان پاشەکشەکردن بۆ خۆپاراستن دەکات؟

بە دڵنیاییەوە هیچ شتێکی لەم جۆرە نییە.

باشە ئایا دەتوانین بڵێین دەقی ڕێککەوتنامەکە، هاوتەریبە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەرییەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ڕۆژئاوا دایڕشتووە؟

ئێمە بەشێکین لە سووریا و دەمانەوێت پێکەوە بژین. ئێمە دەمانەوێت بە ئازادی خۆمان بپارێزین. هەموو ئەمانە لە ڕێکەوتنەکەدا واژۆی لەسەر کراوە.

لە کۆتاییدا دەتانەوێت چی بڵێن؟

پێویستە گەلەکەمان گوێ بە ڕاگەیاندنە لایەنگرەکان نەدات. ئێمە هەرگیز لە گەڵ گەلەکەمان درۆمان نەکردووە. بۆیە دەبێت بڕوایان بە ئێمە بێت."