وتار

تۆڵەی "فەرمان"ـەکە بە هزر و فەلسەفەی ژیانی ئازاد دەکرێتەوە

سیاسەتی ئەوان بۆ قوربانیانی فەرمانەکە لەبیر کردنە. هەڵبژاردنی لەبیرکردن، بەردەوامی فەرمانەکەیە. فەرمانەکە هێشتا تەواو نەبووە بە سیاسەتی لەبیرکردن و کۆچبەرکردن تەواو دەکرێت، ئەویش تەنها لە ڕێگەی خۆبەڕێوەرییەوە پێش لە تەواو کردنی فەرمانەکە دەگیرێت.

لە دەیەمین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەبیرکردنی ئەو فەرمانە بێ ئەخلاقی و شەرمەزارییە چونکە مێژوو لەبیر ناکرێت بەڵکو زیندووە یادەوەری مرۆڤ بوونی مرۆڤ و ژیانی مرۆڤ خودی مرۆڤە ئەمە لە کاتێکدایە کە یادەوەری فەرمان هێشتا نەچووەتە ناو مێژووەوە، هێشتا لەگەڵیدا دەژین، دیمەنەکانی هێشتا لەبەرچاوی هەمووماندا زیندووە، قسەکردن سەبارەت بە لەبیرکردن ویژدان و ئەخلاقی مرۆڤ دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

 هەوڵدان بۆ لەبیرکردنی فەرمانەکە سیاسەتێکە. بەهەزاران ئێزیدی لە شەنگال بە شێوازی جیاواز دەرکران و ڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپا دەکرێن. زۆرێک لە وڵاتان ئەم فەرمانەیان بە "جینۆساید" ناساندووە، بەڵام دە ساڵ تێپەڕیوە و کەس هیچی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال نەکردووە. لێرە تێدەگەیت کە ئەوان ئەو فەرمانە بە جینۆساید دەزانن تەنها بۆ دڵخۆشکردن و فریودانی ئێزیدییەکان! هەروەها ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم لەسەر بنەمای ئەم سیاسەتە داڕێژرا. لە بنەڕەتدا ڕێککەوتنی ٩ی تشرینی یەکەم وەک ئەوە وایە فەرمانەکە ڕووی نەدابێت و بۆ گەڕاندنەوەی دۆخی پێشوو بێت. بە بێ ئەوەی بیروڕای ئێزیدییەکان لەبەرچاو بگرن، بە ناوی ئێزیدیەکانەوە بڕیار دەدەن و ڕێککەوتن دروست دەکەن. بەهۆی ئازار و ڕەنجی ئێزیدییەکان برینی فەرمانەکەیان ساڕێژ نەکردووە، بەڵکو بیریان لە سیاسەتی خۆیان کردووتەوە. ئەمە بێ ڕێزییەکی گەورەیە بە کۆمەڵگای ئێزیدیمان.

لەبیرکردنی فەرمانێک کە دە ساڵە جێبەجێ کراوە، ویژدانی مرۆڤ دەخاتە بن پرسیارەوە. بە تایبەتی هەوڵدان بۆ لەبیرکردنی، خیانەتێکی دە هێندە خراپترە لە خودی فەرمانەکە. بۆ نموونە کاتێک دەوڵەتی عوسمانی هێرشی کردە سەر شەنگال، فەرمانیان بە سەربازەکان کرد کە جلی شین لەبەر بکەن، بۆیە گەلی ئێزیدی ئێمە لەو ڕۆژەوە قەد جلی شینیان لەبەر نەکردووە. کۆمەڵگایەک کە بە فەرماندا تێپەڕیوە چۆن لەبیری بکات؟ ئەمە فێڵێکی گەورە و نایاساییە.

هێشتا بەهەزاران ئاوارە لە کەمپەکاندا ماون بگەڕێنەوە، چارەنووسی حەوت هەزار ژنی ڕفێنراو تا ئێستا نادیارە، هێشتا بەهەزاران کەسی بێسەروشوێن چارەنووسیان نادیارە، هێشتا بەهەزاران منداڵی کچ لەلایەن داعشەوە دەفرۆشرێن ومامەڵەیان پێوەدەکرێت. هێشتا هەزاران کەس لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا ماون. دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە تەلعەفەر گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزرایەوە کە ئێسکی ١٤ کەسی تێدابوو، تا ئێستاش گۆڕی بەکۆمەڵی زۆر ماوە بدۆزرێتەوە. بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیی و شەخسیی هێشتا ئێزیدیەکان لە خێمەی کەمپەکاندا دەژین، بەڵام قاسم شەشۆ و حەیدەر شەشۆ لە کۆشکێکی چوار پێنج نهۆمیدا لە ژیانێکی لوکسدا دەژین. ژیان بە ئازاری فەرمانەکەوە گوناهێکی گەورەیە. با بپرسین کێ قەرەبووی حەوت هەزار ژنی ڕفێنراو دەکاتەوە، کێ قەرەبووی ١٥ هەزار کوژراو دەکاتەوە، کێ قەرەبووی لەناوبردنی شەنگال دەکاتەوە؟

بۆیە سیاسەتی لەبیرکردنی فەرمانەکە خیانەتە، پەیامنێرەکەی ڕووداو مایکەکەی درێژدەکاتەوە بۆ خەڵکی ناو کەمپەکان و پرسیارە دەکات: "دەتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ شەنگال یان نا؟ ئەو کەسانەی کە تا ئێستاش کاریگەری ئەو فەرمانەیان لەسەرە لە کەمپەکاندا بە ترسەوە دەڵێن: نەخێر نامانەوێت بگەڕێینەوە بۆ شەنگال. چۆن دەبێت خەڵک بە هۆی فەرمانەوە لە خاکە دێرینەکەی هەڵبێت و لە خێمەکاندا ژیانێکی شەرمەزارانە بەسەر بەرێت و بڵێ لێرە ئاسوودەم؟ لە ماوەی ئەم دە ساڵەدا ئەو پرسیارەیان بەسەر ئەو گەلەدا سەپاندووە. کەمپەکانیان کردووتە شوێنی چاندنی تۆوی لەبیرکردنی شەنگال. دەیانەوێ گەلی دێرینی شەنگال بێمانا بکەن. سەرۆک ئاپۆ دەڵێ: "دابڕین لە شەنگال، لەناوبردنی ئێزیدی بوونە". بەهەر هۆکارێکەوە توانیویانە بوونی خۆیان لە شەنگال بۆ ماوەی هەزاران ساڵ سەرەڕای ٧٤ فەرمان بپارێزن. ئەو شوێنەی کە خۆت تێدا دەپارێزیت ماڵی تۆیە. بۆچی پەدەکە ئەوەندە هەوڵدەدات ئێزیدییەکان لە شەنگال داببڕێت؟ دەزانرێت کاتێک باسی شەنگال دەکرێت، کاتێک باسی ئێزیدی دەکرێت، شەنگال و خیانەت بە شەنگالەوە دێتە بەرچاوی. ئێزیدی و شەنگال وەک گۆشت و ئێسک، لە یەکتر جیا نین، ژیانیان بەیەکەوە گرێدراوە. ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە پەدەکە دەیەوێت پەیوەندی ئێزیدییەکان بە شەنگالەوە ببڕێت؛ ئەمەش فەرمانێکە بۆ لەبیرکردنی شەنگال ولە ئەنجامدا هۆکارەێکە بۆ لەبیرکردنی خیانەتێکە بە سەر شەنگالیان هێناوە. چونکە سەرۆک ئاپۆ دەڵێت: "لەبیرکردنی فەرمانەکە خیانەتە". دەیانەوێ بەم شێوەیە مێژووی خیانەت و کۆمەڵکوژی سەر ئیزدییەکان لەبیر بکرێت. پەدەکە جارێک بە هەڵاتنی و جارێک بە قوربانی کردنی خەڵکی شەنگال دەیەوەێت خۆی پاک بکاتەوە، پەدەکە بە سەپاندنی لەبیرکردنی خیانەت و کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان درێژە بە فەرمانەکە دەدات. بەوشێوەیە دەیەوێت بە سیاسەتی لەبیرکردن و کۆچبەرکردن فەرمانەکە بە ئەنجام بگەیەنێت.

لەم چوارچێوەیەدا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و ئاسایشی یەبەشە و یەژەشە بە دروستکردنی هێزی خۆپاراستنەوە وەڵامی ئازاری فەرمانەکە دەدەنەوە و بەم شێوەیە تۆڵەی فەرمانەکە دەکەنەوە. گەلی ئێزیدی ئێمە بۆ پاراستنی خۆی چیتر پشت بە کەس نابەستێت. ئێستا کچان و کوڕانی ئێزیدی خۆیان پەروەردە و بەڕێکخستن دەکەن و لە هەبوونی خۆیان پاراستن دەکەن. بۆ نموونە کچێک بە ناوی (هێزا) کە لە سەردەمی فەرماندا لەلایەن داعشەوە ڕفێنرا، ئێستا یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەشەیە. ئەم گەڕانەوەیە لەسەر بنەمای بیر و فەلسەفەی مێژوویی ئێزیدییەکان، دەبێتە هێز و وردە وردە برینەکان دەرمان دەکات. هاوکات ئەزموونێ کە لە فەرمانەکەوە وەریگرتووە، دەیکاتە هێزی تۆڵە بۆ سەرکەوتنی شەڕڤانانی ئێزیدی دژ بە لەبیرکردنەوە و جینۆساید. لەسەر ئەم بنەمایە خاوەنداری لە شەهیدانی فەرمانەکە ئەرکێکی ئەخلاقی و شۆڕشگێڕانەیە.