ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران به سه‌ردانێك له عێراقه و دوێنێش له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق كۆبوویه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه ناوبراو له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا باسی له هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان كرد و ڕایگه‌یاند: «به‌بۆچوونی من نابێت عێراق ببێته مه‌یدانێك بۆ ساخكردنه‌وه‌ی حیساباتی ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌كه. له‌به‌رئه‌وه‌ش كۆماری ئیسلامیی ئێران ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی په‌سه‌ند ناكات. پێویسته ڕێز له سه‌ره‌وه‌ری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو وه‌ڵاتان به‌تایبه‌ت ئێران بگیرێت.»
«به‌رگری و سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه»
سه‌ردانی حاته‌می هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی عێراق كه بڕیاره له مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت. ده‌گوترێت «ئه‌م سه‌ردانه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریی ئه‌منییه بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق.»
ڕاگه‌یه‌نرا كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق و ئێران باس له دروستكردنی كۆمسیۆنێكی هاوبه‌شی ئه‌منی له ئاستی باڵادا كراوه. له دوای كۆبوونه‌وه‌كه، حاته‌می هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه «دروستكردنی كۆمسیۆنی هاوكاریی ئه‌منی بۆ هه‌ردوو وه‌ڵات زۆر گرنگه. ناوبراو وتی: ئێران، به هاوكاریی ئه‌منی له‌گه‌ڵ عێراق، ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان وه‌ڵاته‌كه سه‌رله‌نوێ بونیاد بنێته‌وه.»
s.m