ئەو کۆچبەرانەی له تورکیان، ڕێگه‌ی به‌لكان ده‌گرنه‌به‌ر
سەرەڕای په‌یمانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەنقەرە دەربارەی كۆچبه‌ران، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له توركیان و له ڕێگه‌ی بهلكانهوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئەورووپا، ئه‌مساڵ ١٢ قات زیادی کردووە.
سەرەڕای په‌یمانی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و ئەنقەرە دەربارەی كۆچبه‌ران، ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی له توركیان و له ڕێگه‌ی بهلكانهوه خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه ئەورووپا، ئه‌مساڵ ١٢ قات زیادی کردووە.
سەرەڕای «په‌یمانی كۆچبه‌ران»ی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و توركیا، ئەو كۆچبه‌رانه‌ی کە دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئەورووپا، ڕێگه‌ی به‌لكان ده‌گرنه‌به‌ر. به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٧، ژمارەی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه به قاچاخ ڕوو له به‌لكان ده‌كه‌ن، ١٢ قات زیادی کردووە.
ئامانجی سەرەکیی په‌یمانی كۆچبه‌ران کە لە مارسی ٢٠١٦ لەنێوان یەکێتیی ئەورووپا و توركیا واژۆ کرا، داخستنی ڕێگه‌ی وه‌ڵاتانی به‌لكان بوو به ڕووی كۆچبه‌راندا. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ٩ ملیار یۆرۆ بە ڕژێمی ئاکەپە دراوە، ژمارەی كۆچبه‌ران کە لەو ڕێگه‌یه‌وه ڕوو له ئەورووپا ده‌كه‌ن، زۆر زیادی کردووە.
شەپۆلی كۆچ به‌ره‌و وه‌ڵاتانی به‌لکان بەتایبەتی یۆنان، کە پێش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی توركیا زیاتر بووە، برۆکسل و پایتەختی وه‌ڵاتانی دیكه‌ی ئەورووپای تووشی ترس و گومان كردووه.
كۆچبه‌ران پاش ئەوەی دەگەنە یۆنان، خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه بۆسنا هەرسک. دەگوترێت کە ئەمه ڕێگه له به‌رده‌م پڕۆسه‌یه‌كی نوێ ده‌كاته له به‌رده‌م ده‌رگه‌ی وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا.
وەزارەتی ناوخۆی بۆسنا هەرسک لەژێر ناونیشانی «كۆچبه‌رانی قاچاخ» ڕاپۆرتێکی نوێی ئامادە کرد. بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕۆژانە ١٠٠ تا ١٥٠ كۆچبه‌ری نایاسایی دەستگیر دەکرێن.
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، لە ١ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ تا ٢٠ی ئایار، ناوی ٤ هەزار و ٧٣٣ پەنابەر لە ڕێگه‌ی وه‌ڵاتانی به‌لكان تۆمار کراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لە ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا ئەو ڕێژەیە تەنها ٧٥٥ پەنابەر بوو. ئەو جموجۆڵەی كۆچبه‌ران لە وه‌ڵاتانی بهلكانهوه كه بە گوێرەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەکەی ١٢ قات زیادی کردووە، یەکێتیی ئەورووپا و ڕێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی خستۆته نێو ترس و گومانەوە.
ڕێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ستنیشانی كرد كه ئێستا لە شارەکانی بیهاج و ڤەلیکا کلادوسا-ی باکووری وه‌ڵاتی بۆسنا، بە هەزاران كۆچبه‌ری نایاسایی هەن کە لە چاوەڕوانی ئەوەدان لە هیرڤاتیستان و سلۆڤینیاوە ڕەوانەی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوای ئەورووپا بکرێن. دەگوترێت کە ڕێژەی پەنابەران کە خۆیان گەیاندووەتە وه‌ڵاتانی ئەرناڤوت و مۆنتینیگرۆ بە چەندین قات زیادی کردووە.
كۆچبه‌ران بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە سلۆڤینیا، بە چه‌می کۆلپا-دا تێده‌په‌ڕن. بەگوێرەی ئاماره‌كانی ڕێکخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ته‌نیا لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٧ پەنابەر لەو چه‌مه‌دا خنکاون.
كۆچبه‌ران بۆ ئەوەی لە تورکیاوە بگەنە وه‌ڵاتی یۆنان، بە چه‌می مەریچ-دا دەپەڕنەوە. ته‌نیا لە نێوان مانگی كانوونی دووه‌م تا مانگی مارسی ئەمساڵ، ٩ پەنابەر له كاتی په‌ڕینه‌وه‌دا گیانیان لەدەستداوە.
s.m