ئەمڕۆ شەممە ٣ی مارس/١٢ی ڕەشەمە ٢٠١٨ خوێندنەوەی دووھەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی کرا و پشکی کورد بە ١٢،٦٧%لە یاسای بودجەی ساڵە ٢٠١٨ عێراقدا جێگیرکرا .ئەمە لە کاتێکدایە پێشوتر پشکی کورد لە بودجەی فیدڕاڵی ١٧% بوو .
ئەم دانیشتنە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە نوێنەرانی کوردی نێو پەرلەمانی عێراق پێشوتر ڕایانگەیاندبوو بەشێکی زۆری مافەکانی کورد لە بودجەی ئەمساڵدا جێگیر نەکراوەو لە سەرئەو بنەمایەش بایکۆتی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیانکرد .
بە پێی مادەی (یەک بڕگەی ا ) لە یاسای بودجەی عێڕاق ، بڕیی ئیراداتی عێراقی لە بودجەدا بە (٩١٦٤٣٦٦٧٢٣٦) ( نەوەدو یەک ترلیۆن وشەشسەدوچلو سێ ملیارو شەشسەدوشەست وحەوت ملیون ودوسەدو سی وشەش ھەزار) خەمڵێنراوە و لەو بڕەش لە ١٢،٦٧% پشکی کوردە .