بە ۹ موشەکی دوورهاوێژ بۆردومانی حەلەب و حەمای سوریا کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە ۹ موشەکی دوورهاوێژ هێرش کرایە سەر چەد شوێنێکی هەر دوو شاری حەلەب و حەما سوریا. بەگوێرەی مەدیاکانی سوریا موشەکەکان لە ئەردەنەوە ئاڕاستە کراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە ۹ موشەکی دوورهاوێژ هێرش کرایە سەر چەد شوێنێکی هەر دوو شاری حەلەب و حەما سوریا. بەگوێرەی مەدیاکانی سوریا موشەکەکان لە ئەردەنەوە ئاڕاستە کراون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بە موشەکی دوورهاوێژ چەند بنکە و بارەگایەکی سەربازی سوری و ئێرانی لە پارێزگاکانی حەلەب و حەما سوریا کرانە ئامانج.
لەوبارەوە، ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە: " لە دەوروبەری حەلەب و حەما چەند بنکە و بارەگایەکی سەربازی سوپای سوریا و سوپای پاسدارانی ئێرانی بەموشەک بۆردومان کراون".
ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی تشرینی سوریاش ڕایگەیاند: " هێرشەکە بە ۹ موشەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کە لە باکوری ئەردەنن کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە دەوروبەری حەلەب و حەما، بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە نەداوە".
هـ.هـ
oo