حکوومەتی عێراق حەوت بڕیاری ده‌رباره‌ی ئەنجامی هەڵبژاردن دەرکرد
حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا چه‌ند ڕێوشوێنێكی نوێ بگرێته‌به‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون.
حكوومه‌تی عێراق بڕیاریدا چه‌ند ڕێوشوێنێكی نوێ بگرێته‌به‌ر له به‌رانبه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراون.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئه‌مڕۆ ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکانی هەڵبژاردن-ی پەسەند کردووە.
عەبادی ده‌ستنیشانی كرد كه لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران ساختەکاری لە چەند بنکەیەکی دەنگدان ئاشکرا کردووە و کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بەرپرسیاره‌تی ئەوە دەگرێتە ئەستۆ. عەبادی گوتیشی: ئەنجومەنی وەزیران حەوت ڕاسپاردەی لیژنەکەی پەسەند کردووە کە بریتین له:
١. ژماردنی دەستیی دەنگەکان لە تەواوی بنکەکانی دەنگدان کە بە ڕێژەی ٥ له سه‌د کەمتر نەبێت.
٢. هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی هه‌نده‌ران و دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان بەهۆی بوونی ساختەکاریی گەورە.
٣. ئەنجومەنی وەزیران دەزگه‌ی هەواڵگری، دەزگه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی و دەزگه هەواڵگرییەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕادەسپێرێت بە ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی یارییان بە ئەنجامەکان کردووە.
٤. ئەنجومەنی وەزیران داوا لە داواکاری گشتیی دەکات لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی لیژنەکە سکاڵا بجوڵێنێت.
٥. ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی دەستەی نەزاهە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند.
٦. ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی بە گونجاوی دەبینێت.
٧. وەکو ڕێوشوێنێکی پێشوەختە، هەر بەرپرسێکی کۆمسیۆن لە پلەی یاریدەدەری بەڕێوەبەر بە سەرەوە، پێویستیان بە ڕەزامەندی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە بۆ گەشتکردن بۆ هه‌نده‌ران.
s.m