داعش هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات
داعش هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن.
داعش هه‌ڕه‌شه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌بوو حه‌سه‌ن ئهلمووهاجرین وته‌بێژی داعش ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تۆمارێكی ده‌نگی له ته‌له‌گرام بڵاوكرده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد كه بڕیاره له ١٢ی ئایار به‌ڕێوه‌بچێت. ناوبراو ده‌ڵێت: «با سوننه‌كان خۆیان به‌دوور بگرن له ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن، چونكه ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن و ئه‌وانه‌ی تێیدان ده‌كه‌ینه ئامانج.»
له ژماره‌ی ڕۆژی ٢٠ی نیسانی هه‌فته‌نامه‌ی ئه‌لنه‌با-ی داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هاوشێوه كرابوو. هه‌فته‌نامه‌كه ئاشكرای كردبوو كه كاندید، به‌رپرس، ده‌نگده‌ر و هه‌ر كه‌سێك كه به‌شداری بكات له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، وه‌ك دوژمن سه‌یری ده‌كرێت.
له دوای ئه‌یلوولی ٢٠١٧ كه ڕه‌قای پایته‌ختی داعش له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده\یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه ڕزگار كرا، یه‌كه‌مین جاره به‌رپرسانی داعش په‌یامێكی وه‌ها به‌رفره‌وان بڵاوبكه‌نه‌وه.
له عێراق سزای لهسێدارهكان بۆ ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش بڕایه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ڕه‌نسی (AFP) به‌پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، بڵاوی كرده‌وه كه سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٣٠٠ ئه‌ندامی داعش بڕاوه‌ته‌وه كه له‌نێویاندا ١٠٠ كه‌سیان بیانین. هه‌روه‌ها سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی داعشدا بڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه، دادگه‌كانی سزادان له تلكێف-ی مووسڵ و دادگه‌ی ناوه‌ندیی به‌غداد لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تێرۆر ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌تی كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌ندامانی داعش ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی بیانییه‌كان هاوڵاتیی توركیان
له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه له به‌غدا سزای له‌سێداره‌دان بۆ ٩٧ ئه‌ندامی داعش بڕاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها سزای زیندانیكردن بۆ ١٨٥ تاوانبار بڕاوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. ڕاگه‌یه‌نرا كه زۆرینه‌ی ئه‌و تاوانبارهبیانییانهی سزادراون، هاوڵاتیی توركیا و كۆماره‌كانی فیدراسیۆنی ڕووسیان.
عه‌بدولستار بایره‌قدار وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق ڕایگه‌یاند، له تلكێف سزای ٨١٥ كه‌س دراوه كه ٢١٢ تۆمه‌تبار سزای له‌سێداره‌دان و ١٥٠ تۆمه‌تباریش سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه. به‌پێی گوته‌ی ناوبراو زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی داعش سزادراون. بایره‌قدار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ١١٢ تۆمه‌تبار ئازاد كراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانیان به‌سه‌ردا ساخ نه‌بووه‌ته‌وه.
s.m