ئەمڕۆ، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، لەبارەی جموجوڵی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە دەوروبەری منبج، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئیدانەی جموجوڵەکانی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای کردووە لە دەوروبەری منبج.
لەبارەی ئەو جموجوڵانەشەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت: ئێمە ئەو جموجوڵانەی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا وەک هێرش بۆ سەر سەروەریی، یەکێتیی و ئاشتیی وڵاتەکەمان تەماشای دەکەین.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا، هەبوونی هێزەکانی تورکیا و ئەمریکای لە دەوروبەری منبج، بە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەڵەم داوە، داواشی لە ڕایگشتیی نێودەوڵەتیی کردووە، کە چالاکییەکانی تورکیا و ئەمریکا لە دەوروبەری منبج شەرمەزار بکەن.
ک-ش