فڕۆکەیەکی ئێرانی بە ٧٠ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی گەشتیاریی ئێرانی کە لە تارانەوە بەرەو شاری یاسووج دەفڕی، بە هۆکاری نادیار کەوتۆتە خوارەوە.
فڕۆکەیەکی گەشتیاریی ئێرانی کە لە تارانەوە بەرەو شاری یاسووج دەفڕی، بە هۆکاری نادیار کەوتۆتە خوارەوە.
مێدیاكانی ئێران بڵاویانكرده‌وه، كاتژمێر ٨:٣٠ی ئه‌مڕۆ فڕۆکەیەکی گەشتیاری لە جۆری «ئەی تی ئاڕ – ٧٢» كه له تارانه‌وه به‌ره‌و یاسووج فڕیوه، كه‌وتۆته خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی مێدیاكانی ئێران ته‌واوی سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه. تا ئێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه به فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئاژانسی ئیسنا، ڕایگه‌یاند: فڕۆکەکە ٦٠ گەشتیار و ٦ كارمه‌ندی فڕۆکەی تێدابووە. هاوكات ڕۆژنامەی تەسنیم باس لە بوونی٧٠ سەرنشین دەکات له فڕۆكه‌كه‌دا. هەروەها مێدیاكان ده‌رباره‌ی هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، كاتی فڕین و ونبوونی فڕۆكه‌كه زانیاری جیاواز بڵاوده‌كه‌نه‌وه. به‌شێكیان ده‌ڵێن به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا فڕۆكه‌كه كه‌وتۆته‌خواره‌وه، به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه خۆی كێشاوه به لوتكه‌چیای دێنا كه به‌رزترین لوتكه‌چیای زنجیره چیای زاگرۆسه.
ئەوەی ئاشکرایە، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای گەشتیاریی «ئاسمان» بووە و لە نزیك شاری «سێمیرۆم»ی سەر بە پارێزگه‌ی «ئیسفەهان»، کەوتۆتە خوارەوە.
ش. م