له عێراق كڕین و فرۆشتن به كارتی دهنگدانهوه دهكرێت
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری توندی یاسایی و دەستووری بەرامبەر بەو کەسانە دهگرنهبهر، کە کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکەن.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ڕێکاری توندی یاسایی و دەستووری بەرامبەر بەو کەسانە دهگرنهبهر، کە کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە دەکەن.
ئەمڕۆ ٢ نيسان/١٣خاکەلێوە، ڕیاز بەدران سەرۆکی فهرمانگهی ھەڵبژاردنەکانی کۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكان بە ئاژانسەکانی ھەواڵی ڕاگەیاند، ھەڵوێستی توندی یاسایی و دەستووری دهگرنهبهر له بەرامبەر ئهو کەس و لایەنانەی کە کڕین و فرۆشتن بە کارتی دەنگدەرانەوە دەکەن. وتیشی: ڕێگە نادەین بێڕێزی بە ھەڵبژاردن و دەنگی دەنگدەر بکرێت.
بەدران هێمای بۆ ئهوه كرد، کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ جوڵاندنی داوای یاسایی لە دژی ئەوانەی بێرێزی بەرامبەر ئیرادەی دەنگدەران دەکەن، لەم بارەیەشهوه ھاوکاری و لێكتێگهیشتن ھەیە لەنێوان ھەریەکە لە کۆمسیۆن، دەستەی نەزاھە و دەسەڵاتی دادوەریدا.
نرخی کارتی دەنگدەران لەنێوان ١٠٠ تا ١٥٠ دۆلاری ئەمهریكییه
ئەم لێدوانه دوای ئەوە هات كه دەنگۆی ئەوە بڵاو بوویەوە، لە لایەن ھەندێک حیزبی سیاسییەوە کارتی دەنگدەران دەکڕدرێتەوە و لە بەرژەوەندی ھەندێک کەسایەتی سیاسی و لایەندا بەکاردەھێنرێت.
چەند ئاژانسێكی ھەواڵی عێراقی لە ماوهی ڕابردوودا، لە سەرچاوەی نادیارەوە وێنەی چاوپێکەوتنی کڕیاران و فرۆشیارانی ئهو كارتانهیان بڵاوکردەوە. بەپێی ھەواڵی ئاژانسی خلیج، کارتی دەنگدانی عێراقی لە بازاڕی ڕەشدا ١٠٠ تا ١٥٠ دۆلار دەکات.
پێشتر بە ھەموو شێوەیەک، بوونی ئەم دیاردەیە لە لایەن کۆمسیۆنەوە ڕهت دەکرایەوە، بەڵام لە لێدوانەکەی سەرۆکی فهرمانگهی کۆمسیۆندا بە «حاڵەتی شاز» ناوبراوە و وەک حاڵەتێکی دەگمەن باسی كراوه.
له لایهكی دیكهوه دوێنێ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا ڕایگهیاند، کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدەران تاوانێکی گەورەیە و ھەرکەسێك ئهنجامی بدات، سزای ١٥ ساڵ زیندانی بهسهردا دهسهپێنرێت.
s.m