ئەمڕۆ ٢ی نیسان/ ١٣خاکەلێوە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ، لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وەڵامێکی توندی ئەردۆغانی دایەوه كه كردهوهی سوپای ئیسرائیلی له بهرانبهر خۆپیشاندهره فهلهستینییهكان به نائهخلاقی ناوبردبوو.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتەکەیدا دەڵێت: ئەوانەی باکووری قوبرس و ناوچە کوردییەکانیان داگیرکرد و ھاووڵاتیانی سیڤیلی عەفرینیان سەربڕی، بۆیان نییە باسی بەھا و ئەخلاق بکەن.
تورکیا و ئیسرائیل، لە ساڵی ٢٠١٦ دوای كێشمهكێشمی زۆر توانیان بگهنه ڕێکكەوتن. ئەمەش پاش ئەوەھات كه کەشتییەکی تورکی کە دەیویست گەمارۆی سەر شاری غەزەی فەلەستین بشکێنێت، لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەئامانج گیرا و ١٠ سەربازی سوپای تورکیا لهو ھێرشەی سوپای ئیسرائیلدا کوژران.
ئێستاش دوای ئەوەی کە ئەردۆغان سوپای ئیسرائیلی بە تیرۆریست ناو برد، سەرۆکوهزیرانی ئیسرائیل له وهڵامدا دهڵێت: سوپای ئەخلاقی ئێمه ئامادە نییە وانەی ئەخلاقی لە کەسێک وەربگرێت کە ماوەی چەند ساڵە سوپاکەی ھاووڵاتیانی سیڤیل بۆردومان دەکات.
خۆپیشاندانەکانی فەلەستین لەسەر سنووری ئیسرائیل بەردەوامن
ڕۆژی ٣٠ی مارس\ ١٠ی خاكهلێوه، ھاووڵاتیانی فەلەستینی شاری غەزە، لە سنوورەکانی نێوان شارەکە و ئیسرائیل، دژی دروستکردنی چادرگە ئیسرائیلییەکانی سەر سنوور، لەڕۆژی زەوی فەلەستیندا خۆپیشاندانێکی بەرفرەوانیان لەژێر ناوی «گەڕانەوەی گەورە»دا ساز كرد.
بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین، تا ئێستا ١٧ ھاووڵاتیی فهلهستین كوژراون و ١٥٠٠ ھاووڵاتیش بریندار بوون. ئەمە لەکاتێکدایە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەوانەی لە خۆپیشاندانەکاندا مردوون، ئەندامی گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکانن.
٣٠ی مارس\١٠ی خاكهلێوه-ی ھەموو ساڵێک ھاووڵاتیانی فەلەستین لەژێر ناوی «ڕۆژی زەوی»دا، لهپێناو پەیوەستبوون بە خاکەکەیانەوە کە لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە چهندین چالاكی جۆراوجۆر ساز دهكهن. ئەمساڵیش پاش ئەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییهكانی غەزە، چەندین ناوچەی نیشتەجێبوون (چادرگە)ی دروستکرد، ھاووڵاتیانی شاری غەزە بەمەبەستی ئیدانەکردنی ئەوکارە لەسەر سنوور کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
s.m