په‌رلەمانی عێراق بڕیاریدا ١٠ له سه‌دی دەنگەکان به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا ١٠ له سه‌دی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاریدا ١٠ له سه‌دی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە ١٢ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، به ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.
لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کە ئێوارەی ئەمڕۆ بەرێوەچوو، بڕیاردرا ١٠ له سه‌دی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگه‌کانی عێراق بە دەست هەژمار بکرێنه‌وە.
هه‌ر لە دانیشتنەکەدا بڕیاردرا دەنگه‌كانی هه‌نده‌ران جگە لە دەنگی مەسیحییەکان لەگەڵ ده‌نگه‌كانی دەنگدانی تایبەتی ئاوارەکان هەڵبوەشێنرێتەوە.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئەگەر لە ژماردنی دەستیی ١٠ له سه‌دی ی دەنگەکان هەر کەموکوڕی و ساختەکارییەک دەرکەوت، تەواوی ده‌نگه‌كانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار بە دەست هەژمار ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاریدرا کۆپییەکی ئەنجامەکان بدرێته لایەنەبەشداربووەکانی هه‌ڵبژاردن و دانیشتنەکەش بە کراوەیی ماوەتەوە بۆ کاتێکی دیكه.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ١٦٨ پەرلەمانتار ئامادە بوون، ئەمەش دوای ئەوەی له ڕۆژانی ڕابردوو چەند دانیشتنێک بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران شکستیهێنا لە بڕیاردان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە زۆرێک لە لایەنەکان تانەیان لێی داوە و پێیان وایە ساختەکاری گەورەی تێدا کراوە.
s.m