حه‌شدی شه‌عبی به‌فه‌رمی بوو به بەشێک لە سیستەمی بەرگریی عێراق
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراق به بڕیارێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق و مووچە و میلاکی ئه‌و ھێزانه‌شی لەگەڵ سوپای عیراق ھاوتا کرد.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی عێراق به بڕیارێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد به به‌شێك له سیسته‌می به‌رگریی عێراق و مووچە و میلاکی ئه‌و ھێزانه‌شی لەگەڵ سوپای عیراق ھاوتا کرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی مارس بە فەرمانی حەیدەر عەبادی سەرۆکوه‌زیرانی عێراق، سەرجەم ھێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بەفەرمی خرانه سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق و مووچەکانیان ھاوتای موچەی سەربازە عێراقییه‌کان کرا.
دەرکردنی ئەم فەرمانە لەکاتێکدایە، دوو مانگی ماوە بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه ململانێیه‌كی توند له‌نێوان لایه‌نه شیعه‌كان هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین ده‌نگ. دۆسیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، دۆسیه‌یه‌كی هه‌ستیاری هێزه شیعه‌كانه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن بكات.
دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق و داگیركردنی سێیه‌كی خاكی ئه‌و وه‌ڵاته، ساڵی ٢٠١٤ بە فتوایەکی عه‌لی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ھێزەکانی حەشدی شه‌عبی دامه‌زرا. ئه‌و هێزانه ڕۆڵێكی به‌رچاویان هه‌بوو له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی داعش داگیری كردبوون.
s.m