نوێنەری تایبەتی سەرۆكی روسیا لەسوریا"ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ" رایگەیاندوە؛ چارەسەركردنی سوریا بەگوێرەی روسیا، بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆكرانیا كاری سەرەكیمانە. هاوكات راشیگەیاندوە؛ هیچ رێككەوتنێك لەنێوان روسیا و دەوڵەتی تورك لەسەر ئۆكرانیا و سوریا بوونی نییە.
ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە؛ زۆر كەس دەڵێن كە ئۆپەراسیۆنی سەربازی روسیا لەئۆكرانیا، گرنگی روسیا لەسوریا لاواز دەكات. دەوڵەتانی ئەوروپا دەیانەوێت رەوشی سوریا بەگوێرەی خۆیان داڕێژنەوە. هیچ گرێبەستێك لەنێوان روسیا و دەوڵەتی تورك لەمەڕ ئۆكرانیا و سوریا بوونی نییە. ئێمە دەست لەپشتیوانی دۆستانمان لەهەرێمەكە بەرنادەین. ئەلێساندر دەڵێت؛ دەمەوێت بڵیم ئەو شەڕەی لەسوریا و چارەسەركردنی خەباتی لەپێشینەی وزارەتی دەرەوەی روسیا دەبێت.
ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ راشیگەیاندوە؛ كاتی ئەوە هاتوو یاسای بنەڕەتی هاوكاری سوریا تەواو ببێ و دەڵێت:"ئێستاكە زۆرینە لەسەر بەردەوام كردنی كاروباری یاسای بنەڕەتی هاوكاری لەدەرەوەی سنور مەترسیدار دەبینن. كاركردن بەبڕیاری مادەی ٢٥٨٥ی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لە دەی تەمموزدا كۆتایی پێدێت. تا ئێستاكە ئێمە پێشكەوتنێكمان لەلایەن رۆژئاوا بۆ لاوازكردنی سیستەمی سزا نەبینیووە. ئەم میكانیزمە بۆ كۆرت خایەن دانراوە. كاتی ئەوە هاتووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاریەكان بەرێگەی یاسایی و بەرێگەی شام"سوریا" دەربازی خاكی سوریا بكات.
پەیوەست بەبەرێوەچوونی شوێنی كۆبوونەوەكانی نوسینەوەی كۆمیتەی دەستوری سوریاش ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ ئاشكرای كردوە كە ئێدی پێویستە شوێنێكی نوێ ببیننەوە، چونكە ئێدی جنێڤ رۆڵی بێ لایەنی خۆی لەدەستداوە.
لەسەر ئۆپەراسیۆنێكی نوێ سەربازی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لەباكوری سوریا؛ ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ دەڵێت:"ئەوە هەنگاوەێك كە بیری لێدەكرێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش ناكۆكی لەوڵات زیاتر تەشەنە بستێنێت".
بەگوێری ئەلێكساندر لاورۆنتیڤ، روسیا لەكۆبوونەوەی نوری سۆڵتاندا داوا لەدەوڵەتی تورك بكات، ئەو هەنگاوە پێك نەیەنێت.
ژ.ت