دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک لە بەغدا کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شاندی هاوڕای گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبوونەوەیان ئەنجامدا.

شاندەکەی دەوڵەتی تورك پێکهاتووە لە وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاکان فیدان، وەزیری بەرگری، یاشار گولەر و سەرۆکی میت، ئیبراهیم کالن.

شاندی شەڕی دەوڵەتی تورک لەلایەن فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازیان لێکرا.

ئەم سەردانەی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی تورک لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە دەیەوێت هێرشێکی نوێی داگیرکاری بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان ئەنجام بدەن و عێراق لە گەڵ خۆیان بکێشنە ناو شەڕ دژی گەلی کورد.