دوابەدوای بانگەوازی"ئەنجوومەنی هاوئاهەنگی پێكهاتە پیشەیەكانی مامۆستایان"، مامۆستایان لەشارە جیاوازەكانی ئێران رۆژی پێنج شەممە ١٦ی حۆزەیران رژانە سەرشەقامەكان. دیمەنە بڵاوكراوەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا دەرخەری كەشێكی میلیتاریستی و بوونی ژمارەیەكی زۆر لەهێزە ئەمنیەكان بەمەبەستی رێگری كردن لەگردبوونەوەی مامۆستایان ناڕازی لەشارەكان بڵاویان پێكراوە.
ئاژانسی"هرانا" بڵاوی كردۆتەوە؛ ١٠ چالاكی پیشەیی و لەئەندامانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی كوردستان لەشارەكانی سەقز و دیواندەرە لەبیست و چوار كاتژمێری رابردو لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستبەسەركراون و گۆازراونەتەوە بۆ شوێنێكی نادیار.
مامۆستایانی ناڕەزای سەرەڕای داواكاریە پیشەیەكانیان لەوانە، جێبەجێ كردنی یاسای پلەبەندی مامۆستایان و هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، هاوكات داوای داخستنی دۆسیەی ئەو لێكۆڵینەرانە پیشەیی و ئازادكردنی مامۆستایانی ناڕازی دەكەن.
مامۆستایانی ناڕازی لەكرماشان لەچوارچێوەی گردبوونەوە ناڕەزایەتیەكانیاندا درۆشمی"لەگەڵ ئەو هەموو هەرا و هاوارە، كۆا ئەنجامی بەڵێنەكان" و "مامۆستا دەمرن، بەڵام ریسوایی قەبوڵ ناكەن"یان دەوتەوە.
خانەنشینان و مامۆستایانی شاری رەشت درۆشمی"هاوڵاسان، گرانی، بەڵای گیانی خەڵك" و "زیندانی سیاسی دەبێت ئازاد ببێ"یان دەوتەوە.
تاران؛ كەشێكی میلیتاریستی بۆ رێگری كردن لەگردبوونەوەی مامۆستایان دروستكراوە
بڵاوبوونەوەی دیمەنەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەئان و ساتی گردبوونەوەی گشتی مامۆستایان، رژێم لەتاران كەشێكی میلیتاریستی خۆلقاندوە. لە دیمەنەكاندا دیارە كە هێزە ئەمنیەكان و سەیارەكانی پۆلیس لەشەقامەكانی دەرەوبەری پەرلەماندا راوەستاون. لەژمارەیەك لەشارەكانی ترەوە زانیاری بڵاوكراوەتەوە كە پێش دەست پێ كردنی گردبوونەوەی مامۆستایان، ژمارەیەك لەكارمەندانی پەروەردە و چالاكوانانی پیشەیی دەستگیركراون.
داواكاری سەرەكی مامۆستایان لەگردبوونەوە گشتی مامۆستایان، ئازادی مامۆستا دەستگیركراوەكان و جێبەجێ كردنی پلەبەندی كارەكەیانە.
هـ . ب