هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێران هێرش دەكەنە سەر گردبوونەوەی خانەنشینان
هێزە ئەمنیەكان و یەكە تایبەتەكان هێرشیان كردە سەر چالاكیە ناڕەزایەتییەكانی گەل لەهەر دوو ناوچهی"ئەمین حزور و جمهوری".
هێزە ئەمنیەكان و یەكە تایبەتەكان هێرشیان كردە سەر چالاكیە ناڕەزایەتییەكانی گەل لەهەر دوو ناوچهی"ئەمین حزور و جمهوری".
ناڕەزایەتی خانەنشینانی بیمەی كۆمەڵایەتی ئێران بەپرۆژە یاسای زیادكردنی ١٠% مووچهكانیان نزیكەی حەفتەیەكە بەردەوامە. زانیاریەكان باس لەوە دەكەن هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردۆتە سەر گردبوونەوەی خانەنشینان لەشارە جیاوازەكاندا.
ژمارەیەك لەخانەنشینان و مووچەخورانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی، رۆژی یەكشەممە، ١٢ی حۆزەیران لەسەر بانگەوازی پێشوویان، لەشارە جیاوازەكاندا ناڕەزایەتیان لەبەرامبەر بەزیادنەكردنی مووچەكەیان و هاوتا نەكردنی لەگەڵ هاوڵاساندا كۆبوونەوە.
لەگردبوونەوەكاندا دروشمەكانی"تۆپ و تانك و فشفشە، وەزیر دەبێت وون ببێ"، "بمرێ دەوڵەتی ناكارمه"،"دەوڵەتی خەڵك خەڵەتێنەر، مافەكەمان بدەوە"،"وەزیری لێنههاتوو، شەرم بكە، شەرم بكە"یان دەتووەتەوە.
خەڵكە ناڕازیەكە لەپال ئەو دروشمانەی دژ بەحكومەت، لەشارەكانی ئەهواز و كرماشان" دروشمی"مردن بۆ رەئیسی"یان دەوتەوە.
هـ . ب