لە هێرشێکی چەتەکانی داعشدا سێ سەربازی عێراقی کوژران
لە سنووری پارێزگای ئەنبار چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران.
لە سنووری پارێزگای ئەنبار چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامدا سێ سەرباز کوژران.
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هێرشێكی چەتەكانی داعشەوە لە ڕێگەی بێجی-حەدیسە لە سنوورى ئەنبار سێ سەربازی سوپای عێراق كوژراون و یەكێكی دیكەش بە سەختی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەربازە كوژراو و بریندارەكان سەر بە لیوای كۆماندۆی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان بوون و لە كاتی ئەركەكەیاندا هێرشیان کراوەتە سەر.
سەرباری بەردەوامی ئۆپراسیۆنە بەردەوامەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، تائێستاش چەتەکانی سەر بەو رێکخراوە لە عێراق بەردەوامن لە جموجۆڵ لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان.
سنووری پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین و دیالە لەو ناوچانەن کە چەتەکانی داعش زۆرترین کردەوە و هێرشیان دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامداوە.
هـ . ب