لە عێراق هێرشی درۆنی: ٢ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران
لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ئەنجامی هێرشێکدا کە بە درۆن کرایە سەر بینایەک، دوو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران.
لە بەغدای پایتەختی عێراق لە ئەنجامی هێرشێکدا کە بە درۆن کرایە سەر بینایەک، دوو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژران.
بەپێی میدیاکانی عێراق کە لە زاری بەرپرسێکی حەشدی شەعبیەوە بڵاویان کردووەتەوە رۆژی پێنج شەممە لە بەرامبەر بینایەکی ئەوان لە بەغدا بە درۆن هێرشێک ئەنجامدراوە و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا دوو ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون.
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، کە یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدای حەشدی شەعبی موشتاق تالیب ساعدی یەک لەو کەسانەیە کە لە هێرشەکەدا کوژراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە لە رۆژهەڵاتی بەغدا لە دژی ناوەندێکی لۆجستیکی حەشدی شەعبی ئەنجامدراوە.
راگەیەندرا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٧ ئەندامی دیکەی حەشدی شەعبیش برینداربوون.
حەشدی شەعبی ئەو هێرشە و زیانە گیانیەکانی پشتڕاست کردووەتەوە و هێزەکانی ئەمریکای بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار کردوو.ە
هـ . ب