پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ئیلام بەردەوامە

پیروزباییەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. دوێنێ لە ناوچەی ئەرکەوازی ئیلام بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوە چوو.

سەرەڕای هەموو گوشارەکانی دەوڵەتی ئێران نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی تایبەتەوە بەڕێوەچوو. مۆرکی خۆی لەسەر پیرۆزباییەکانی نەورۆزی کوردستان دانا.

لە چەند ڕۆژی دواییدا ئاگری نەورۆز لە شارەکانی ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەشایەوە و گەل بە مەراسیم، گۆرانی و جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگەوە بەشدارییان لە مراسیمەکەدا کرد.

دوێنێ لە گوندی مورتی سەر بە ناوچەی ئەرکەوازی شاری ئیلام، سەدان هاووڵاتی ئاگری نەورۆزیان کردەوە و بە جۆش و خرۆشێکی بەرزەوە نەورۆزیان پیرۆز کرد.

هەروەها نەورۆز لە گوندەکانی قەڵاقیران و مانیشت سەر بە ئیلام به به شداری سەدان هاووڵاتی به جۆش و خرۆشەوه به ڕێوه چوو.