'شەڕی دەستکەوتی دیپلۆماتیک' لە عێراق

دەوڵەتی تورک بەگەڕان و پەیوەندییەکانی لەم دواییانەدا هەوڵی گۆڕینی ڕەوتی شەڕەکەی دەدات لە باشوور. هەوڵ دەدات لە هاوکێشەکانی عێراق، ئێران و سوریادا بە خواستی خۆی هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بهێنێتە ئاراوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری نوێ و پلانی نوێ لەدژی تەڤگەری ئازادی کوردستان ئەنجام بدات، بۆیە تیشکی خستۆتە سەر چالاکییە سیاسی، سەربازی و دیپلۆماسییەکانی بە ناوەند بوونی عێراق. یەکێک لە دەرگاکانی کارکردن لەسەر هێڵی ئەنقەرە، بەغدا و هەولێر لە واشنتۆن کرایەوە و دەوڵەتی تورک بە مەبەستی ئەوەی نیشان بدات کە هاوسەنگی لە ناوچەکەدا بەپێی بەرژەوەندییەکانی دەڕواتە پێش شەڕی تایبەت ئەنجام دەدات.

دەوڵەتی تورک لە پرۆسەکانی ئەم دواییەدا هەوڵی گۆڕینی ڕەوتی شەڕەکەی دەدات، لەم بابەتەدا بەردەوامە لە پەیوەندی و هەوڵدانەکانی. دەیەوێت بەو پێیە هاوسەنگی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دابڕێژێت. لەو چوارچێوەیەدا پێشهاتە بازرگانی و سیاسییەکانی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراق بووە هۆی ئەوەی جموجۆڵی لە ناوچەکەدا دروست بێت.

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە لە ساڵانی ڕابردوودا، کە لەژێر ناوی "پڕۆژەی ڕێگای باشتر بوون" پەرەی سەندووە و وردە وردە بەرەو پەیوەندییەکی هەواڵگری و سەربازیی دەڕوات. دەوڵەتی تورک لە قەیران و کێشە هەرێمیەکان کەڵک وەردەگرێت، هەوڵ دەدات هێزە هەرێمییەکانی وەک عێراق، لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە، دژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان بەکار بێنێت. دەوڵەتی تورک لە ژێر ناوی "پڕۆژەی ڕێگای باشتربوون" کە پارەیەکی زۆر خەرج دەکات هەتا بەغدا ناچار بکات "بێدەنگ بێت" هەرچەندە ناتوانێت بەغدا بکێشێتە نێو ئۆپەراسیۆنی دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان.

پەیوەندی ئەمریکا و دەوڵەتی تورک

دەوڵەتی تورک کە پێشهاتەکانی خێراتر کردووە، خۆی لەم بوارەوە سنووردار نەهێشتووە، لە دەرگای ئەمریکاش دەدا بۆ ئەوەی لە ناوچەکە ڕۆڵ بگێڕێت. دەوڵەتی تورکیا بە هۆی سیاسەتە دەرەکییە شکست خواردووەکانیەوە لە سووریا و عێراق خراپترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکا هەیە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا. بە هۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ی لە ڕووسیا و کشانەوە لە پڕۆژەی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ و پرۆسەی ئەندامێتی سوید و فینلاند لە ناتۆ، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و دەوڵەتی تورکیا کەوتە ڕۆژەڤەوە. بەڵام ئەو پەیوەندیانەی کە لەم دواییانەدا لەگەڵ ئەمریکادا دروستکراون وەک "دەستکەوتی دیپلۆماسی" خزمەت دەکرێن، وەک دۆخی "خۆجێیی" سەیر دەکرێن. دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات هەموو ئەم پێشهاتانە لە ڕۆژنامەکاندا پیشان بدرێت بەپێی ئەوەی کە سوودی بۆ سیاسەتە سەربازی و سیاسییەکانی هەیە. بەڵام ئەمانە هیچ حەقێقەتیان نییە.

ئایا دەکرێت ڕێگاکە بگۆڕدرێت؟

دەوڵەتی تورک زیاتر لە ڕووسیا پەیوەندییەکی نزیکی هەیە، چاوەڕوان ناکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ستراتیژی خۆی بگۆڕێت. دەوڵەتی تورک کە کێشەی لەگەڵ ناتۆ و بلۆکی ڕۆژوا هەیە، بە هەموو هێڵەکانییەوە هێڵی ئۆراسیای بەزاند و پەیوەندییە کۆنەکانی لەگەڵ بلۆکی ڕۆژاوا پەرەپێدا. ئەمەش بەو مانایە دێت کە ئەو پەیوەندییانە کە لەم دواییانەدا هەوڵی پەرەپێدانی دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لەگەڵ میسر و لیبی شکست دەهێنن. ئەم دۆخە جگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگە ببێتە هۆی پێشکەوتنی سیاسی و سەربازی لە ناوچەکانی دەریای ناوەڕاست و قەفقاز.

بازرگانی لە بەرزترین ئاستدایە

لەسەر ئەوەی کە دەوڵەتی تورک چۆن دەیەوێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە نوێیەکان هەبێت لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەگەرییەکانیدا کە ئامادەکاری بۆی دەکات گفتوگۆکانی بەردەوامن. لە میدیاکاندا هەموو شتێک بەپێی سیاسەتەکانی دەوڵەت بانگەشەی بۆ دەکات، بەڵام لە مەیدانەکەدا بێ وەڵام ماوەتەوە. میدیاکانی تورک هەوڵ دەدەن پەیوەندییەکانی ئەم دواییە لەگەڵ عێراق بخەنە ڕۆژەڤەوە، بەو پێیە دەیەوێت لە مێدیا عەرەبییەکاندا ببێتە ڕۆژەڤ و ئەو تێڕوانینە وەک 'ئۆپەراسیۆنێکی گەورە' لە عێراقدا بەرەوپێش دەبات و هەوڵدەدات بۆ بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا .

سەرجەم ئەو کۆبوونەوانەی کە لە پشت دەرگاکان ئەنجام دراون لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە بازرگانییەوە هەیە. دەوڵەتی تورک چ لە ناوخۆ و دەرەوە، لە گوشار و قەیرانێکی گەورەدا دەژی و هەوڵی ئەوە دەدات تۆپەکە لە گۆڕەپانی خۆی فڕێ بداتە دەرەوە'. هەروەها هەوڵ دەدرێت بەم پێشهاتانە بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوو سەرکەوتن بەدەست بهێنێ.

ئۆپەراسیۆنە پێچەوانەکان لە عێراق

لە لایەکی ترەوە هەوڵ دەدات وەها نیشان بدات کە عێراق و لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆنترۆڵی لەدەستی خۆیدایە، لە لایەکی دیکەشەوە بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی ئێران دژی پەدەکە چاوی خۆی دادەخات. دەوڵەتی تورک کە بۆ لەناو بردنی تەڤگەری ئازادی کوردستان پەنا بۆ هەموو ئامراز و شێوازێک دەبات، پەدەکە بە گەورەترین چەک دەبینێت. لە سیاسەتەکانی داگیرکاریدا پەدەکە هاوکاریی دەوڵەتی تورکیایە دژی تەڤگەری ئازادی کوردستان. ئێران بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق هەم لەبواری سیاسی و ئابوورییەوە سنوورێک بەسەر پەدەکە دەسەپێنێت، ئەم دۆخە وەک هەوڵێک لەدژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک بەکار دێنێت. چونکە جموجۆڵەکانی ئێران و هێزە پشتیوانەکانی، ڕاستەوخۆ دەوڵەتی تورک و وەک پەدەکە دەکەنە ئامانج.

 پەدەکە گەلی باشوور لەدەست دەدات

 سیاسەت و ڕێبازەهەڵەکانی پەدەکە وای کردووه که کورد له جیاتی پارتی دیموکراتی کوردستان گورزێکی گەوره لەڕای گشتی عێراق بدات. ئەو پرۆسەیەی کە لە زیانەکانی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ دروست بوو؛ یەکێک لە نموونە هەرە گرنگەکانی سیاسەتی هەڵەی پەدەکەیە کە دەبێتە هۆی شکاندنی ئیرادە و دەستکەوتەکانی گەلی باشووری کوردستان.

هەوڵدەدات کەشێکی نائەمن لە باشوور پیشان بدات

دەوڵەتی تورک؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی پلانە نوێیە داگیرکارییەکانی، شەڕێکی تایبەت لە دژی گەلی باشووری کوردستان بەڕێوەدەبات. دەیەوێت بە ئەنجامدانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هێرشە تیرۆریستیەکانی لە شارە جیاوازەکانی باشوور کەشێکی نائەمن دروست بکات. هەوڵدەدات وێنەی ڕاستەقینەی سیاسەتی شەڕەکەی لەم ساڵانەدا بشارێتەوە.