تالیبان ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر پەنچشیر دەکەن

بزوتنەوەی تالیبان کە زۆربەی هەرێمەکانی ئەفغانستانیان کۆنتڕۆڵ کردووە، ئامادەکاری دەکەن، هێرش بکەنە سەر یەکەیەک کە لە دۆڵی پەنچشیر بەرگری دەکەن.

ئەحمەد مەسعود فەرماندەی هێزەکە یەکشەمە قسەی کرد و رایگەیاند، هیواداران تالیبان لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشێت و بۆ ئاشتی رێککەوتن بکرێت، بەڵام پێویستە تالیبان دەست بە کردەوە توندوتیژیەکانی هەڵبگرێت، بە پێچەوانەوە ئەندام و میلیشیاکانی پێشووری ئەفغانستان لەدژیان شەڕ دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی تورک، ئەحمەد مەسعود رایگەیاندووە، "ئێمە هەوڵ دەدەین تالیبان تێبگەیەنین کە تاکە رێگە دانوستانە. نامانەوێت شەڕ رووبدات."

رۆژی یەکشەمە لە وڵامدا تالیبان ئاشکرا کرد کە بە سەدان چەکداریان روویان کردووەتە پەنچشیر.

ئەحمەد مەسعود ئاشکراشی کردبوو، ئەوان لەدژی هەرجۆرە دەسەڵاتێکی رەهای تالیبانن.

دوای ئەوەی تالیبان بەشێکی زۆری ئەفغانستانی ئاشکرا کرد، ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەفغانستان چوونە پاڵ هێزەکەی ئەحمەد مەسعود لە پەنچشیر و ئامادەن لەدژی تالیبان بجەنگن.

ف.ق