ئەمریکا و بەریتانیا جاڕێکی دیکە هێرشیان کردە سەر حوسیەکان

پێنتاگۆن رایگەیاند کە لە دژی ئەو هێرشانەی لە دەریای سور دەکرێنە سەر کەشتیەکان، ئەمریکا و بەریتانیا لە ٨ ناوچەی جیاجیای یەمەن هێرشیان کردووەتە سەر ١٨ ئامانجی حوسیەکان.

راگەیەندرا کە هێرشەکان رۆژی شەممە ئەنجامدراون و حوسیەکانیش هێرشەکانیان پشتڕاست کردووەتەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پێنتاگۆن، ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردووەتە سەر ١٨ ئامانجی حوسیەکان لە ٨ ناوچەی یەمەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە کانادا، ئوسترآڵیا، بەحرەین، دانیمارک، هۆڵەندا و نیوزیلاند پشتیوانیان بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە ئاسمانیە لە یەمەن دەربڕیوە.

هـ . ب