ئێران له ڕۆژێکدا ٢٩که سی له سێداره دا

بەگوێرەی رێکخراوێکی کۆمەڵایەتی مافی مرۆڤ، ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ کەسی پێکەوە بە گشتی ٢٩ کەسی لە لەسێدارەداوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران(IHR) کە ناوەندەکەی لە نەرویژە ڕایگەیاند، کە ئێران ٢٦ کەسی لە زیندانی قەزەل حەسار لە نزیک تاران و سێ کەسی دیکەی لە زیندانەکانی تردا لە سێدارە داوە.

ڕاگەیەندراوە کە ئەوانەی لە سێدارە دران بە تاوانی کوشتن، مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی دادگایی کراون. هەروەها دوو هاووڵاتی ئەفغانی لە نێو لەسێدارەدراوەکاندا بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی IHR، لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئێران هیچ لە سێدارەدانێکی بەکۆمەڵ لەم جۆرە ڕووی نەداوە. دوایین لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ لە ساڵی ٢٠٠٩ دا ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ئێران دوای وڵاتی چین زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بە گوتەی چالاکانی مافی مرۆڤ، ئێران لە دوای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییەوە بۆ بێدەنگ و سەرکوتکردنی ناڕازیەکانی سەرهەڵدانەکە سزای لەسێدارەدانی هەڵبژاردووە.

جێی ئاماژەیە دوای کوشتنی کچە کورد ژینا ئەمینی لە تاران بەدەستی پۆلیسی ئەخلاقەوە، سەرهەڵدانێکی سەرانسەری کوردستان و هەموو ئێرانی گرتەوە. هێزەکانی دەوڵەت بۆ سەرکوتکردنی ئەو سەرهەڵدانە سەدان کەسیان کوشت و بە هەزاران کەسیان دەستبەسەر کرد و ڕووبەڕووی سزای قورسیان کردەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ IHR سەبارەت بەو پرسە هۆشداری داوە و دەڵێت: "ئەگەر رای گشتی نێودەوڵەتی کاردانەوەی جددی نیشان نەدەن، پێدەچیت حکومەتی ئێران لە مانگەکانی داهاتوودا کەسانێکی زیاتر لەسێدارە بدات.