ئیسرائیل خوێندنگەیەکی کردە ئامانج: لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران
سوپای ئیسرائیل خوێندنگەیەکی بۆردومان کرد کە ئاوارە فەلەستینیەکانی تێدابوون و لە ئەنجامدا لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران.
سوپای ئیسرائیل خوێندنگەیەکی بۆردومان کرد کە ئاوارە فەلەستینیەکانی تێدابوون و لە ئەنجامدا لانیکەم ١٠٠ کەس کوژران.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین وەفا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر خوێندنگەی ئەت-تابین کە ئەو کەسانەی تێدابووە کە بە هۆی شەڕەوە ماڵ و حاڵیان لەدەستداوە. لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا لانیکەم ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان کەسیش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، کە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیان خوێندنگەی تابینی بۆردومان کردووە کە حەماس وەک بارەگا بەکاریدەهێنا.