ژمارەیەك لەدۆكانداران لەشەقامەكانی لالەزار، جمهوری"كۆماری" و سێ رێیانی ئەمین حزور لەتاران، لەدژی رەوشی ئابوری، یاسای نوێی باج"مالیات"، و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەستیان بەناڕەزایەتی كردوە و دۆكانەكانیان داخستووە.
ناڕەزایەتیەكانی ئەم دواییە دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی باج"مالیات"ی كەرتی تایبەت پێكهاتووە. پێرێ نرخی هەر دۆلارێكی ئەمریكی بەركۆردێكی مێژوویی گەیشتە سەرەوەی سی و سێ هەزار تمەن.
دوابەدوای رووداوەكانی ئەم دوایەش بەرێوەبەری بانگی ناوەندی ئێران لەگەڵ ژمارەیەك لەسەڕافان كۆبوویەوە و باسی لەبەرزبوونەوەی نرخی دراوی بیانی كردوە.
بانگی ناوەندی ئێران بەسەڕافەكانی ووتووە تا نرخی دراوە بیانیەكان بەنرخێك كە رێككەوتنی لەسەر كرابێت، كڕین و فرۆتنی پێوە بكەن. دەوڵەتی ئێران هیوادارە بەو كردەوەیە بتوانێت رێگری لەبەرزبوونەوەی نرخی دراو بگرێت.
ف.ق