دەرمان رژاندن لە دژی کۆرۆنا لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بەردەوامە
لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا کاری دەرمان رژاندن بۆ بەرەنگاربووونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە و رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى گەل دەگیرێتە بەر.
لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا کاری دەرمان رژاندن بۆ بەرەنگاربووونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامی هەیە و رێوشوێنى پێویست بۆ پاراستنى گەل دەگیرێتە بەر.
لە باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دوێنێ بڕیاری قەدەغەى هاتووچۆ لە نێوان شارەکان و لە ناو شارەکاندا دەرکرا.
ئەنجوومەنى تەندروستیی گەل لەبارەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەلی هۆشیار کردووەتەوە و بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش پارکەکان، خوێندنگەکان، رێکخراوە مەدەنی و پیشەییەکان و کافتریاکان داخراون.
هێزەکانى پاراستنى کۆمەڵگەش بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەى پەتاکە دەستیان بە گەڕ و دەورییە کردووە و کار بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەن.
شەقامەکان، کۆڵانەکان و بیناکان پاک دەکرێنەوە
هەموو رۆژێک شەقامەکان بە رێکوپێکى دەشۆردرێن. خەباتکارانی دامەزراوە تەندروستییەکانیش دەرمان رێژکردنی شەقامەکان بۆ پاککردنەوە ئەنجام دەدەن و لەو چوارچێوەیەدا شەقامەکان و کۆڵانەکان و بیناکان لە دژی ڤایرۆسەکە تەعقیم دەکرێن و پاک دەکرێنەوە.
بۆ ئەوەی گەل بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆەوە زیانیان پێنەگات، کاری خزمەتگوزاریی گشتیی زیادی کردووە.
هەروەها لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٩ ناوەندی تەندروستیی خێرا ئامادە کراون و هێڵی تەلەفونی فریاگوزاریی ٢٤ کاتژمێری بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەتەوە.
ژ.ت