شەهید عەبدوڵلا ئەندامی تەڤدەم بەخاکسپێردرا

عیمادەدین عەبدوڵلا ئەندامی تەڤدەم کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو، لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرک بەخاکسپێردرا.

ئەندامی بزوتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (تەڤدەم) عیمادەدین عەبدوڵلا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا شەهید بوو. بە مەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە دێرک بەخاکسپێردرا.

بە سەدان کەس تەرمی شەهیدیان لە نەخۆشخانە وەرگرت و بەرەو گۆڕستانی شەهید دێرک بەڕێکەوتن. لە مەراسیمەکەدا کە لە گۆڕستانەکە بەڕێوەبرا، حەقی سیپان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان قسەی کرد و ڕایگەیاند، شەهید عیمادەدین لە بەشداریکردنی بەرخۆدانی گەلدا هەنگاوی بەرەو دواوە نەنا و بۆ سەرکەوتنی شۆڕش تێکۆشانی کرد و لەم پێناوەشدا گیانی بەخشی. بەڵێن بە هەموو شەهیدانمان دەدەین لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی تا دوایی بەرخۆدان دەکەین.

دوای قسەکردن وەسیقەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کرا.

دوای مەراسیمەکە تەرمی شەهید بە وتنەوەی دروشم بەخاکسپێردرا.

ف.ق