لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨٠ کەسی تری تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لە دەستدا
دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٨٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاووڵاتییەکیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
دەستەى تەندروستیی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٨٠ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هاووڵاتییەکیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٨٠ کەسی تر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لە دەستداوە.
جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییەى بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە هاووڵاتییەکی پیاو و دانیشتوی حەسەکە بووە.
جوان مستەفا راشیگەیاند، ٨٠ کەسی تریش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە ٤٢ کەسیان پیاو و ٣٨ کەسی تریشیان ژنن.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو تووشبوانە لەم شار و ناوچانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون: لە رەقا ٤٩ کەس، لە منبج ١٠ کەس، لە تەبقا ٦ کەس، لە کۆبانێ ٥ کەس، لە قامیشلۆ ٧ کەس و لە عامودێ ٣ کەس.
جوان مستەفا ئەوەشی راگەیاند، ١٦ کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.
بە گشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هەزار و ٧٩١ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و ٦٨ کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ٤٧٦ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.
ژ.ت