لە تل تەمر مینێکی سوپای تورک تەقیەوە، ٧ کەسی مەدەنی بریندار بوون

لە ناوچەی تل تەمر مینێکی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبیلی تیمێکی چاککردنەوە کارەبادا تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٧ کەسی مەدەنی بریندار بوون.

مینێکی چێندراوی سوپای داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبیلی تیمێکی چاککردنەوە هێڵی کارەبا دا تەقیەوە کە بە مەبەستی چاککردنەوەی هێلی کارەبای زرتان-ی ناوچەی تەل تەمر کە ببووە ئامانجی بوردومانەکان، سەردانی ناوچەکەیان کردبوو.

ئۆتۆمبیلی تیمی چاککردنەوەی کارەبا، لە گوندی خربەت شعیر کە ١٢ کیلۆمەتر دوورە لە ناوەندی تل تەمر، بەسەر مینێکی چێندراوی سوپای داگیرکەردا رۆیشت و مینەکەیان پێدا تەقیەوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٧ کارمەندی تیمی چاککردنەوەی کارەبا بریندار بوون. بریندارەکان گوازرانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تل تەمر.

ز.ش