لە گرێ سپی هێرشێکى چەتەکانی دەوڵەتى تورک تێکشکێنرا و ٥ چەتە کوژران
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندێکى گرێ سپی و هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا و لە ئەنجامدا ٥ چەتەی تیرۆریست و داگیرکەری دەوڵەتى تورک کوژران.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندێکى گرێ سپی و هێرشەکەیان لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێنرا و لە ئەنجامدا ٥ چەتەی تیرۆریست و داگیرکەری دەوڵەتى تورک کوژران.
دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانى هێرشیان کردە سەر گوندی بەلونا لە ناوچەى گرێ سپی لەسەر رێگای ئێم ٤ و شەڕڤانانی قەدەسە و یەپەژە لێیان هاتنەدەست و وەڵامی هێرشی ئەو داگیرکەرانەیان دایەوە. لە ئەنجامی ئەو بەرەنگارییەدا سەرەک چەتەیەک بە ناوی عەلی ئیدلبی و ٤ چەتەى تر کوژران.
ئێوارەى دوێنێ گوندەکانى هۆشان، قیزالی، کۆرحەسەن و سلیپ لە عەین عیسا، کە دەکەونە سەر رێگای نێونەتەوەیى ئێم ٤ بە بەردەوامی و بۆ ماوەیەکى زۆر بۆردومانکران.
ژ.ت